حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گرتن له سنورداركردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند"ئاخنینی هه‌مو شتێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه ئێمه له ئێران میدیای ئازادمان نییه، ته‌نیا میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌ته‌مان هه‌یه."
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، رۆحانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زارتی په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری ئێران، دانی به‌وه‌دا ناوه كه حكومه‌تی ئێران له‌گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك رێوشوێندا له‌په‌یوه‌ست به دنیای مه‌جازی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌ركه‌وتو نه‌بوه.
رۆحانی به ئاماژه‌دان به فیلته‌ركردنی هه‌ندێك له‌سایت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایگه‌یاند"پێمانوایه كه به فه‌رمانی ئێمه‌یه كاتێك وتمان فیلته‌ری ده‌كه‌ین ئیدی فیلته‌ر ده‌بێت، ئه‌ی له‌گه‌ڵ فیلته‌رشكێن چی بكه‌ین؟"
به‌ڵام رۆحانی له‌قسه‌كانیدا رونی نه‌كردوه كه له‌په‌یوه‌ست به سنورداركردنی به‌كارهێنانی بابه‌ته ئینته‌رنێتییه‌كان، ره‌خنه له‌كێ ده‌گرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دنیای ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به "ئامڕازێك بۆ دادپه‌روه‌ری" ناوبردن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌فافیه‌ت و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رهه‌می دنیای مه‌جازین.
له‌ئێران گه‌وره‌ترین تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبوك و تویته‌ر فیلته‌ركراون و هه‌روه‌ها تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌له‌گرام كه زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه له‌ئێران ماوه‌یه‌ك دوای خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردوی ئه‌و وڵاته داخرا.