فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکە سەربازییەکانی ئێرانیان بۆردومانکرد
  2019-08-25       1748       

سوپای ئیسرائیل دوینێ شەو هێرشێکی ئاسمانی چڕیان  بۆ سەر بنکەی هێزەکانی  ئێران لەسوریا ئەنجامدا.

ئاوێنه‌: بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری رۆیتەرز، جۆنسن کۆنکروس، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کردوە دوێنێ شەوی رابردو هێرشێکی چڕوپڕی ئاسمانییان کردۆتە سەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنزیکی دیمەشقی پایتەختی سوریا.

هاوکات بە وتەی وتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل، هێرشکە کراوەتەسەر هێزەکانی قودسی ئێرانی و میلیشیا شیعەکان کە ویستویانە لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوەوە هێرشبکەنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل.

شایەنی باسە  جۆنسن راشیگەیاندوە، ''هێزەکانی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانن لەدەرەوەی سنورەکانی ئەو وڵاتە و لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی پێشکەوتوەوە یارمەتی هێزە میلیشیاکان دەدەن''.

جیگای ئاماژەیە لەوبارەیەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندوە پلانێکی هێزە ئێرانییەکانیان لەناو خاکی سوریا تێکشکاندوە و ئەوان ئامادەن بۆ روبەروبونەوەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەر شوێنێک بێت.
زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×