عەبدولمەهدی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار بەسەرکردووە
  2019-08-25       616       
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەكان دژبە پاشماوەكانی داعش، گەیشتە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار.

ئاوێنه‌: نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە كە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەكان كە بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەكانی داعش ئەنجام دەدرێن گەیشتووەتە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار.

لای خۆیەوە نەقیب ئەحمەد دلێمی، ئەفسەر لە پۆلیسی ئەنبار لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد كە سەرۆكوەزیران، عادل عەبدولمەهدی بە یاوەری هەریەك لە نەجاح شەممەری، وەزیری بەرگریی و یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆ و فەریقی یەكەم عوسمان غانمی، سەرۆک ئەركانی سوپا گەیشتووەتە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار.

دوێنی هێزەكانی سوپا و پۆلیس، قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی ''ئیرادەی نەسر'' بە ئامانجی پاكسازیكردنی ناوچەكانی باشووری رووباری فورات و دۆڵی حۆڕان رۆژئاوای ئەنبار لە پاشماوەكانی داعش دەستپێكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی حەشدی شەعبی لە میانی یەكەم رۆژی قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی ''ئیرادەی نەسر''دا، ژمارەیەك گوند لە رۆژئاوای ئەنبار لە پاشماوەكانی داعش لە لایەن هێزە عێراقییەكانەوە پاكسازیكراون، هەروەها سێ تیرۆریستیش كوژراون.

ئەمڕۆ یەكشەممە، هێزە عێراقییەكان درێژە دەدەن بە دووەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی ''ئیرادەی نەسر'' لە رۆژئاوای ئەنبار.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×