یه‌که‌مین فڕینی ھاوبه‌شی ھێلیکۆپته‌ری هێزه‌کانی ئه‌مریکا - تورکیا له‌ ناوچه‌ی ئارام ئه‌نجام درا
  2019-08-25       302       
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ده‌ڵێت ''له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێکردنی کاره‌کانی ھه‌نگاوی یه‌که‌م له‌ ناوچه‌ی ئارام له‌ ڕۆژھه‌ڵاتی فوڕات، یه‌که‌مین فڕینی ھاوبه‌شى ھێلیکۆپته‌ر به‌ به‌شداریی فه‌رمانده‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا ئه‌نجام درا''.

ئاوێنه‌: به‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان ده‌رباره‌ی ده‌ستپێکردنی یه‌که‌مین قۆناغی کاره‌کان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکوری سووریا له‌لایه‌ن وه‌زیرانی به‌رگریی تورکیا - ئه‌مریکا و لێدوانی وه‌زیری به‌رگریی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگرتنی یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ دامه‌زراندنی ژووری فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی تورکیا - ئه‌مریکا له‌پێناو دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام وێنه‌ی یه‌که‌مین فڕینی هاوبه‌شی هێلیکۆپته‌ر به‌ به‌شداریی فه‌رمانده‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بڵاو کرایه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر ڕایگه‌یاند ''له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێکردنی کاره‌کانی ھه‌نگاوی یه‌که‌م له‌ ناوچه‌ی ئارام له‌ رۆژھه‌ڵاتی فوڕات یه‌که‌مین فڕینی ھاوبه‌شى ھێلیکۆپته‌ر به‌ به‌شداریی فه‌رمانده‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا ئه‌نجام درا''.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×