2019-08-25   585     
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 25 ى ئابى 2019، پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا له شارى هه‌ولێر روویدا.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له‌سه‌ر شه‌قامى 100 مه‌ترى له نزیك گۆڕستانى شێخ ئه‌حمه‌د، رووداوێكى پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانى رینۆى تایبه‌ت و تاكسى سكۆدا، روویدا.
له ئه‌نجامى رووداوى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا، هه‌ردوو شۆفێره‌كه برینداربوون، هه‌روه‌ها زیانێكى زۆرى ماددیشى لێكه‌وته‌وه.