هەپەگە: لە ئامەد و جۆلەمێرگ ۹ پۆلیسی هێزی تایبەت و کۆنترایەك کوژران
  2019-08-25       750       

هەپەگە ئاشکرای کرد؛ بانگەشەی تورکیا سەبارەت بەوەرگەڕانی زرێپۆشێکی پۆلیس لە ئامەدو گیان لەدەستدانی دو پۆلیس ناڕاستە، بەڵکو لە چالاکی گەریلادا زرێپۆشەکە لێیدراوە و لەئاکامدا حەوت پۆلیسی سەر بە هێزی تایبەت کوژران. هاوکات لە جۆلەمێرگیش دو پۆلیس و "کۆنترایەک(دژە گەریلا)" کوژراون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دوێنێ ۲٤ی ئاب لەنێوان ناوچەی شەمزینان و ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگدا، ژنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژاستار) چالاکییەكیان دژبە سوپای تورکیا ئەنجام داوەو لە ئاکامدا، دو پۆلیسی سەر بە هێزەکانی جموجوڵی تایبەت و یەك "کۆنترا"ی بەکرێگیراو کوژران.

بەپێی بەیاننامەكە هەمان رۆژ لە ناوچەی پیرانی ئامەد، گەریلا چالاكییەكیان دژبە سەربازگەیەك ئەنجام داوە و لە ئاکامیدا زرێپۆشێک، خاڵەکانی ئێشكگری و پاسەوانی و سەنگەرەکانی سەربازگەکە کراونەتە ئامانج و بە هۆیەشەوە زرێپۆشەکەو چەندین خاڵ و سەنگەری دوژمن تێکشکێنراون و خاپور کراون.

وتوشیەتی"رژێمی تورکیا سەبارەت بەو چالاکییەمان بانگەشەی کردبو، گوایە زرێپۆشێکی پۆلیس وەرگەڕاوە و گیان لەدەستدانی دو پۆلیسی لێکەوتوەتەوە، بەڵام ئەوە ڕاست نییە، بەڵکو لە چالاکی گەریلاکانماندا سەربازگە و زرێپۆشەکە کراونەتە ئامانج و لەئاکامدا حەوت پۆلیسی سەر بە هێزی جموجوڵی تایبەت کوژران."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×