"لە دەرەوەى پشکى هەرێم شەش ملیار دینار بۆ چه‌ند شارێكی هەرێم جێگیرکرا"
  2019-01-21       621       

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان بڕی شه‌ش ملیار دیناریان له‌بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ چه‌ند شارێكی هه‌رێمی كوردستان جێگیركردوه‌.

ئاوێنه‌: دوای كۆتاییهاتنی گفتوگۆكانی لیژنه‌كه‌یان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ(دوشه‌ممه‌)، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی كوردی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند له‌ڕه‌شنوی بودجه‌ی 2019ی عێراق دو ملیار دینار بۆ هه‌ڵه‌بجه‌، دو ملیار دینار بۆ قه‌ڵادزێ، یه‌ك ملیار دینار بۆ دهۆك و یه‌ك ملیار دیناریان بۆ قه‌زای سۆران جێگیركردوه‌. 

به‌پێی قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جێگیركردنی ئه‌و شه‌ش ملیار دیناره‌ له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی بوه‌.

رونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پارانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نییه‌ له‌بودجه‌داو تایبه‌ت ده‌كرێن به‌ پڕۆژه‌ی جیاجیای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×