وێنەو ڤیدیۆ: فڕۆكەی نەناسراو حەشدی شەعبی لەنزیك سنوری سوریا بۆردومان دەكەن
  2019-08-25       1684       
یەكێك لەو ئۆتۆمبێلانەی حەشدی شەعبی كە لە بۆردومانەكەدا كراوەتە ئامانج. فۆتۆ: راگەیاندنی حەشدی شەعبی.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لەئەنبار رایگەیاند، دو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان خاڵێكی لیوای 45ی حەشدی شەعبیان لەنزیك سنوری سوریا لەپارێزگای ئەنبار بۆردومان كردوەو لەئەنجامدا دو چەكداریان كوژراون و یەكێكی دیكەش بریندار بوە.

ئاوێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لەئەنبار لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە دو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نەناسراو خاڵێكی جێگری لیوای 45ی حەشدی شەعبیان لە كەرتی ئەنبار(15 كیلۆمەتر لەدوری سنوری عێراق سوریا) كردۆتە ئامانج.

بەیاننامەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بەهۆی بۆردومانەكەوە دو چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و یەكێكی دیكە بریندار بوە و دو ئۆتۆمبێلەی هێزەكەشیان گڕی گرتوە.

لەلایەكی دیكەوە كەناڵی "مەیادین" بڵاویكردۆتەوە كە بۆردومانەكە لە شارۆچكەی "قائم"ی نزیك سنوری سوریا رویداوەو یەكێك لەو چەكدارانەی حەشدی شەعبی كە كوژراوە فەرماندەیەكی مەیدانی هێزەكە بوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردودا چەند كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی داعش لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای عێراق تەقینەوەو بەشێك لە سەركردەكانی حەشدی شەعبی ئیسرائیل تۆمەتبار دەكەن بەوەی كە بۆردومانی ئەو كۆگایانەی كردوە.

راگەیاندنی حەشدی شەعبی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی بۆردومانەكەدا، ڤیدیۆییەكیشی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێت؛ ئەوەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت یەكێكە لەو فڕۆكانەی بۆردومانەكەی ئەنجامداوە.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×