قاسم سولەیمانی: ئیسرائیل لە سوریا و عێراق کارێکی شێتانە ئەنجام دەدات
  2019-08-26       1886       

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل لە سوریا و عێراق بە كردەوەی شێتانە وەسف دەكات و رایدەگەیەنێت ئەمە دواین پەلەقاژەی مانەوەیەتی.

ئاوێنه‌: لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە تویتێكدا رایگەیاند، ''كردەوەكانی ئیسرائیل شێتانەیە، ئەمە دواین پەلەقاژەی مانەوەی رژێمەكەی تەلئەبیبە''.

شایەنی باسە  ئەمشەو بەشی كار و چالاكیەكانی حەشدی شەعبی سەبارەت بە هێرشی دو فرۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر دو بنكەی سەربازیان لە ئەنبار راگەیەندراوێكی بڵاویكردەوە و رایگەیاند، ''لە چوارچێوەی زنجیرە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی عێراق، دوبارە لەرێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیانكردە سەر حەشدی شەعبی  لە پارێزگای ئەنبار و بوە هۆی كوژرانی جەنگاوەرێكمان و برینداربونی یەكێكی دیكە''.

هەروها لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە ''هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیل بە هاوكاری هێزە ئاسمانیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بوە لە ناوچەكە و باڵۆنێكی گەورەی چاودێری ئەو هێزانەش لە نزیك ناوچەی رودانی هێرشەكە هەبوە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×