فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن پابه‌ندی یاسای بودجه‌ی عیراق بێت
  2019-01-21       586       

فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌په‌رله‌مانی عێراق داوا ده‌كه‌ن هه‌ردو حكومه‌تی عێراق حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق بن ئه‌وه‌ش دوای په‌سه‌ندكردنی له‌په‌رله‌مانی عێراق.
ئاوێنه‌: شەش فراکسیۆنی کوردی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبونەوە، ئەوەش لەکاتێکدا بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجە کۆببێتەوە.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و شه‌ش فراكسیۆنه‌ كوردییه‌ پاڵپشتی داخوازییەکانی سەرجەم پارێزگاکان دەکەن، بەتایبەت بەسرە و نەینەوا.
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌ "هەمو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان بەتایبەت لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2019ـدا".

فراکسیۆنە كوردییه‌كان پێداگریان له‌سه‌ر  گرنگی هاوئاهەنگی نێوان "نوێنەرانی کورد، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کاربەدەستانی کورد لە حکومەتی عێراق" بەشێوەیەکی "شەفاف و بەردەوام" کردوەتەوە.

فراکسیۆنە کوردستانییەکان داوا لە هەردو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن پابەندبن بە یاسای بودجەی عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی لە پەرلەمان پەسنددەکرێت.
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×