سەعدی پیرە: تورکیا دوژمنی هەموو کوردێکە چ پێنوس بەدەست بێت چ چەکدار
  2019-08-26       1613       

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی  جەخت دەکاتەوە کە لەسەرکار لادانی شارەوانە کوردەکانی تورکیا دیموکراسیی لەو وڵاتە ژێرپێ دەخات و نیشان دەدات کە تورکیا دوژمنی هەموو کوردێکە چ قەڵەم بەدەست بێ چ چەکدار.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە وەڵامی پرسیارێكدا و لە بارەی پەیوەندییەكانی حزبەكەی لەگەڵ توركیا رایگه‌یاند به‌ هەوڵی بەرپرسانی حزبەكەی و لایەنە پەیوەندیدارەكان،  پەیوەندییەكانی یه‌كێتی و توركیا لە دوای داخستنی نووسینگەی یەكێتی لە ئەنقەرە ئاسایی بووەتەوە و ئێستا لە گفتوگۆدان بۆ كردنەوەی ئەو نوسینگەیە.

ئەحمەد پیرە لەبارەی لە کار دوورخستنەوەی شارەوانە کوردەکان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ ''لەسەرکار لادانی شارەوانە کوردەکانی تورکیا دیموکراسی لەو وڵاتە ژێر پێ دەخات و نیشان دەدات کە تورکیا دوژمنی هەموو کوردێکە چ قەڵەم بەدەست بێ چ چەکدرا''.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×