2019-01-22   2855     
بەهۆی یاری "پۆبجی" گەنجێك خۆی دەكوژێت، ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراقیش، زێدان عەتوان رایدەگەیەنێت گەنجەكە تەمەنی 17 ساڵەو دانیشتوی پارێزگای بابلی عێراق بوە.
ئاوێنە: گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ لە پارێزگای بابل لەژێر كاریگەری یاری "پۆبجی" PUBG خۆی كوشتوە، لەم بارەیەوە زێدان عەتوان، ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردوەتەوەو هۆشداریی بە دایكانو باوكان دەدات ئەو یارییە مەترسیدارە بۆ نەوەكانیان.
داواش لەدایكانو باوكان دەكات ئاگاداری منداڵەكانیان بن لەكاتی یاریكردنی PUBG و ئەو یاریە بە هەرەشە ناودەبات بەوەی منداڵەكان لەكاتی یاریكردنیان دەكەونە ژێر كاریگەرییەوەو بە پێویستیشی دەزانێت چارەسەر بۆ دیاردەی یاری پۆبجی دابنرێت.