وەزارەتی بازرگانی عیراق: بەمەبەستی پاڵپشتیكردن لەبەرهەمی نیشتمانی، جگەرەی سۆمەر لەگەڵ بەشە خۆراك دابەشدەكرێت
  2019-08-28       1769       
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی عیراق لەپێناو برەودان بە بەرهەمی ناوخۆیی، بڕیاریداوە جگەرەی سۆمەر لەگەڵ بەشە خۆراكی مانگانە، بەسەر هاووڵاتیان دابەشبكات، بەرپرسێكی هەرێمیش لەوبارەیەوە زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات.

ئاوێنه‌: مەحەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند ''بەمەبەستی پاڵپشتیكردن لەبەرهەمی نیشتمانی، جگەرەی سۆمەر لەگەڵ بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بەنرخێكی گونجاو دابەشدەكرێت''.

یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراك لەسلێمانی ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ شتێكمان لەبارەی ئەو بڕیارەوە پێنەگەیشتووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوەو رەنگە تەنها لەپارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق جگەرە، لەگەڵ بەشە خۆراك دابەشبكرێت.

باسی لەوەشكرد، هەركاتێك بڕیاری دابەشكردنی جگەرە یاخود نوسراوی لەو جۆرەمان بەدەست گەیشت، قسەی خۆمان دەبێت.

لەلایەكیترەوە عەبدولڕەزاق ناوەندی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی هەرێم، لەلێدوانێكدا رەتیكردەوە، هیچ نوسراوێكی فەرمیان لەلایەن بەغداوە بەمەبەستی دابەشكردنی جگەرە، لەگەڵ بەشەخۆراكی مانگانە بەدەست گەیشتبێت.

 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×