پێستی مردو چییه‌؟
  2019-08-30       1349       

ئا: ئاوێنە

 

هه‌میشه‌ كه‌ ده‌چینه‌ گه‌رماو پاش خۆشتن زورجار پێستمان چینێك یاخود توێژاڵێك هه‌ڵئه‌دات پێمانوایه‌ كه‌ هێشتا پاك خۆمان نه‌شتوه‌و ئه‌مه‌ چڵك‌و ئاره‌قه‌كردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر پێست ماوه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌وه‌ د.ئه‌یوب عه‌بدول پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست ده‌ڵێت "ئه‌و توێژاڵه‌ چڵك نیه‌ به‌ڵكو چینێك پێستی مردوه‌ كه‌ به‌ڕه‌نگێكی قاوه‌یی له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی مردن‌و دروستبونه‌وه‌ی پێسته‌وه‌ روده‌دات، كاتێك له‌گه‌رماو سابونی تایبه‌ت ده‌درێت له‌پێست به‌پێی جۆری وشكی‌و چه‌وری پێسته‌كه‌ ئه‌وا پێسته‌كه‌ پاكده‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نها پێستی مردوه‌و حاڵه‌تێكی ئاساییه‌، چونكه‌ كاتێك چه‌ورییه‌ رژێنه‌كان له‌گه‌ڵ روكاری ده‌ره‌وه‌ی پێست یه‌ك ده‌گرن قه‌تماغه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌رده‌كه‌وێت بۆ نمونه‌ له‌لامل یاخود سه‌رده‌سته‌كان".

ئه‌و پزیشكه‌ پسپۆڕه‌ له‌وباره‌وه‌ رێنماییمان ده‌كات كه‌ به‌پێی جۆری پێست سابون به‌كاربهێنین بۆ نمونه‌ پێستی وشك ده‌بێت سابونێك كه‌ به‌گلسرین دروست كرابێت بشۆرێت، له‌به‌رامبه‌ردا پێستی چه‌ور سابونی گۆگرد گونجاوه‌ بۆی.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×