بانكی رافیدەین چەند پێشینەیەكی نوێی دایە فەرمانبەران
  2019-08-30       883       

بانكی رافیدەینی عێراقی، ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكرد، چەند پێشینەیەكی نوێی بۆ نزیكەی سێ هەزار فەرمانبەری دەوڵەت لەڕێگەی ماستەر كارت-ەوە خەرج كردوە.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی بانكەكە، ئەو پێشینانە لەنێوان 5 بۆ 25 ملیۆن دیناردا بون بۆ زیاتر لە 2900 فەرمانبەری دەوڵەت خەرج كراوە كە ئەو فەرمانبەرانە موچەكانیان لە بانكەكە داناوەو بونەتە خاوەنی كارتی ئەلكترۆنی.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە خەرجكردنی ئەو پێشینانە لەڕێگەی وەرگرتنی پەنجەمۆری كەسەكەوە بوەو دواتر فەرمانبەرەكە بە نامەیەك ئاگاداركراوەتەوە لەوەی پێشینەكە چوەتە سەر هەژمارەكەی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×