چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی دراوێكی كانزایی له‌شارو شارۆچكه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه، دراوه كانزاییه‌كه‌ش وێنه‌ی ئاڵای ئه‌مریكاو عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێنی له‌سه‌ره. سه‌ركرده‌ی حه‌شدی عه‌شایه‌ری ئه‌نباریش پێیوایه ئه‌و كاره په‌یامێكی تێدایه.
ئاوێنه: سایتی رۆژنامه‌ی "العربی الجدید"، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراقه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی، بڵاوكراوه‌و دراوێكی كانزاییان له‌شاره‌كانی رومادی، فه‌للوجه، حه‌دیسه، هیت، راوه، عانه‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای ئه‌نبار هه‌ڵداوه‌ته‌وه خواره‌وه، دراوه كانزاییه‌كه‌ش، وێنه‌ی ئاڵای ئه‌مریكاو عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێنی له‌سه‌ره.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڵاوكراوه‌كان باس له‌ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ده‌كات له‌نزیك پارێزگاكه‌و پرۆسه‌كه‌ش ناونراوه "ئۆپه‌راسیۆنی ئازادیی عێراق".
فازڵ عیساوی، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی عه‌شایه‌ریی ئه‌نبار، سه‌رسوڕمانی خۆی له‌به‌كارهێنانی ئاڵا كۆنه‌كه له‌سه‌ر دراو‌و بڵاوكراوه‌كه ده‌ربڕیوه، ناوبراو ده‌ڵێت، "ئه‌و كاره په‌یامێكی تێدایه بۆ ئه‌نبارو ته‌واوی ناوچه‌كانی باكورو رۆژئاوای عێراق".
به‌بۆچونی ئه‌و، "بونی ئاڵای ئه‌مریكی به‌ته‌نیشت ئاڵای عێراقه‌وه له‌سه‌ر دراوه كانزایی‌و بڵاوكراوه‌كان، نیشانه‌ی بونی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازییه له‌باره‌ی پرۆسه‌كه له‌داهاتودا كه هێشتا لایه‌نه‌كانیان دیار نین".