2019-09-02   756     
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی باسی له هێرشی داعش بۆ سه‌ر لایه‌نێکی سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در له سامه‌را کرد که چه‌ندین کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ دوشه‌ممه 2ی ئه‌یلول، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیووزی ڕاگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی "الزور"ی سامه‌رای باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای سه‌لاحه‌ددین ھێرشیان کرده سه‌ر خاڵێكی گروپی سه‌رایا سه‌لام كه سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌دره و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ھێز له نێوانیاندا ڕووی دا که له ئه‌نجامدا سه‌ركرده‌یێكی سه‌ربازیی گروپه‌كه كوژرا و دوو چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که میدیاكانی عێراق له زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئه‌منییه‌وه ژماره‌ی کوژراوانی داعشیان له‌و هێرشه به یه‌ک کوژراو و چوار بریندار ڕاگه‌یاند و گرووپی سه‌رایا سه‌لامیش له ڕاگه‌یێندراوێکدا دانی به‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا نا و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سه‌ركرده كوژراوه‌كه‌یان سه‌ر به هێزەكانی لیوای 313ی حه‌شدی شه‌عبی بوو و ناوی جه‌مال ئیبراھیم دلێمییه و زانیاریی زیاتریشی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.