لوبنان.. باری نائاسایی ئابووری راگەیەندرا
  2019-09-03       818       

سەرۆك وەزیرانی لوبنان لە وڵاتەكەی دۆخی نائاسایی ئابوری راگەیاند و حكومەتیش دەستی كردوە بە كاركردن لەسەر پلانی پەرەپێدان و خێراكردنی دارایی گشتی.

ئاوێنه‌: دوای كۆبوونەوەی ئابووری كە لە كۆشكی سەرۆكایەتی بعەبدا بەڕێوەچوو، سەعد حەریری بۆ رۆژنامەوانان دوا و دواتر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

هاوکات لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە میشێل عەون، سەرۆكی لوبنان، و سەعد حەریری، سەرۆكوەزیران، و نەبیهـ بری، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و عەلی حەسەن خەلیل، سەرۆك فراكسیۆنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و وەزیری دارایی، و مەنسور بتیش، وەزیری ئابووری و ریاز سەلامە، سەرۆكی بانكی ناوەندی، بەشدارییان كرد.

شایەنی باسە لە رگەیەندراوێكدا، سەعد حەریری جەختیكردەوە لەسەر بەردەوامبوونی سیاسەتی سەقامگیری نرخی لیرە، كەمكردنەوەی خەرجی كارەبا و پەلەكردن لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی لوبنان رەتیكردەوە هیچ لێدوانێك سەبارەت بە باجە نوێیەکان بدات.

میشێل عەون، سەرۆكی لوبنان، لە كۆبوونەوەكەدا داوایكرد لایەنە سیاسییەكان ناكۆكییەكانیان وەلا بنێنن و هەوڵەكانیان بە ئامانجی چارەسەركردنی قەیرانی ئابووری یەك بخەن كە رووبەڕووی وڵات بووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×