بێگه‌ر تاڵه‌بانی‌: هه‌وڵی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوەی‌ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزی‌ كشتوكاڵی‌ ده‌ده‌ین
  2019-09-03       1174       
بێگه‌ر تاڵه‌بانی‌

بێگه‌ر تاڵه‌بانی‌ وه‌زیری‌ كشنوكاڵی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڵێن به‌جوتیاران ده‌دات كه‌ هه‌وڵی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوەی‌ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزی‌ كشتوكاڵی‌ ده‌ده‌ن.

ئاوێنه‌: لەمیانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لەگه‌ڵ وەفدێکی‌ کۆمەڵەی‌ گەشەپێدانی‌ خانووە پلاستیکییەکان، بێگه‌ر تاڵه‌بانی‌ رایگه‌یاند، "لەپێناو درێژکردنەوەی‌ ماوەی‌ دانەوەی‌ قەرزی‌ کشتوکاڵیی‌ لەجوتیاران له‌هه‌وڵداین، تاکو جوتیاران ئاسانتر بتوانن قەرزەکانیان بدەنەوەو زۆرترین سود لەو قەرزە وەربگرن کە ساڵانی‌ رابردو لەحکومەتی‌ هەرێم وەریانگرتووە."

راشیگه‌یاندووه‌، باسی‌ ئەو هەنگاوانەشیانکردووه‌ کە ناومانە بۆ کەمکردنەوەی‌ نرخی‌ کارەبای‌ کێڵگە کشتوکاڵییەکان بەتایبەتیش پرۆژە وەبەرهێنە کشتوکاڵییەکان‌و دابینکردنی‌ وزەی‌ کارەبا بۆ ژمارەیەکی‌ زۆری‌ پرۆژەی‌ کشتوکاڵی‌ لەرێی‌ سۆلار پەناڵی‌ تایبەت بەبەرهەمهێنانی‌ کارەبا بەسود وەرگرتن لەوزەی‌ خۆر وەک چارەسەرێکی‌ گونجاو بۆ کێشەی‌ بڕان‌و نەبونی‌ کارەبا.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×