وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، حەوت كارمەندی هیندی كەشتییە بەریتانیایە
دەستبەسەكراوەكە ئازاد دەكات و بەمزوانە دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.
ئاوێنە: عەباس
موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند"لەچوارچێوەی
سیاسەتە مرۆییەكانماندا، داوامان لە كاپتنی كەشتییە بەریتانییەكە كرد، ناوی
ژمارەیەك لە كارمەندانی كەشتییەكە دیاری بكات بۆ ئەوەی ئازاد بكرێن بەشێوەیەك كە
كارنەكاتە سەر كاری كەشتییەكە."
هێمای بۆ ئەوەش
كرد كە كاپتنی كەشتییەكە، ناوی حەوت كارمەندی ستاقی كەشتییەكەی پێشكەشكردون كە هەر
حەوتیان هەڵگری رەگەزنامەی هیندین و بەم زوانە دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.
وتیشی"هیچ
كێشەیەكمان لەگەڵ كاپتن و ستافی كەشتییەكە نییە."
رۆژی 19ی
تەمموزی ئەمساڵ، بە پاساوی پێشێلكردنی یاساكانی كەشتیوانی، سوپای پاسدارانی ئێران،
لە دورگەی هورمز دەستی بەسەر كەشتی نەوتهەڵگری "ستینا ئیمبرۆ"دا گرت كە
ئاڵای بەریتانیای بەسەرەوە بو. ئەوەش لەوەڵامی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی
نەوتهەڵگری ئێران لەنزیك جەبەل تاریق لەلایەن بەریتانیاوە بە تۆمەتی پێشێلكردنی
سزاكانی سەر سوریا.