روانگه‌ی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای ده‌كات كه لەهێرشە ئاسمانییەكه‌ی دوێنێی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، 12 پاسداری ئێرانیی کوژراون.
ئاوێنه: به‌پێی راپۆرتێكی روانگه‌ی ناوبراو كه ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردۆته‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی سوپای ئیسرائیل كه دوێنێ دوشه‌ممه كردییه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌ی سه‌ربازیی له‌نزیك دیمه‌شقی پایته‌خت، 21 کەس کوژران‌و هیچ کەسێکی مه‌ده‌نیان تێدا نییە.
روانگه‌ی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، 6 له‌كوژراوه‌كان لەهێزەکانی حکومەتی سوریا بون‌و 15 کوژراوه‌كه‌ی دیكه‌ش بیانی بون، كه 12یان پاسداربون.
به‌پێی راپۆرته‌كه، جگە لەزیانە گیانییەكان، زیانی مادی زۆریش بەكۆگاو سه‌ربازگه‌كانی ئێران لەو ناوچانه‌دا کەوتون.