کۆچەر بیرکار لە نێوان 50 بیرمەندی گەورەی جیهان وەک بیرمەندی ساڵ هەڵبژێردرا
  2019-09-04       2389       
 لە پڕۆسەیەکدا  بۆ   هەڵبژاردنی بیرمەندی ئەمساڵی جیهان  ناوی پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار لە سەروی کەسایەتییە بیرمەندەکانی جیهان درەوشایەوە و وەک گەورە بیرمەندی ساڵی 2019 هەڵبژێردرا.

ئاوێنە: پڕۆفیسۆر فەرەیدوون درەخشانی ناسراو بە کۆچەر بیرکار، بیرکاریزانی هەڵکەوتووی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پرۆسەیەکی متمانەپێکراودا لە نێوان 50 بیرمەندی گەورەی جیهان وەک گەورە کەسایەتیی بیرمەندی ساڵی 2019 هەڵبژێردرا.

پرۆسەکە لە لایەن گۆڤاری Prospectmagazinی بەریتانیا ئەنجام دراوە کە گۆڤارێکی ناسراو و متمانەپێکراوە هەڵبژاردنەکە قبووڵکراوە.

پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار پسپۆڕی بیرکارییە. خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوانە لە پارێزگای کوردستان و لە بەریتانیا دەژی. ساڵی ڕابردوو خەڵاتی فیڵدزی بردەوە کە گەورەترین خەڵاتی بواری ماتماتیک و بیرکارییە و وەک بۆبێلی بیرکاری ناسراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×