تەجنید کردنی خەڵکی رەسەنی ناوچەیی لەلایەن دەوڵەتانی بێگانەوە
  2019-09-05       1262       

میهرەبان رەئوف – خوێندکاری دکتۆرا لەبواری هێزی چەکدار

 

رۆلی هێزی جەکدار مەعلومە کە باڵی تەنفیزی دەولەتە و بە یاسا تەسدیقکراوە و ئامادەکراوە وەک توانایەکی کوشندە بۆ بەکارهێنانی دژی دوژمنی دەرەکی  . بنەچەی سوپا لە رابردوودا بریتی بووە لە پاراستنی چینی نوخبەی دەسەلاتدار دژی دوژمنی ناوخۆ و دەرەکی . پاسەوانی شەخسی و خزمەتکارەکان تەدریبیان پێکراوە و لەکاتی ئەزەماتدا مولزەمکراون کە لە شێوەی جزیە یان کۆیلە بەرگری لە دەسەلاتی چینی نوخبە بکەن . لەپاڵ ناساندن و دانپیانانی نێودەولەتی بە سیادەی دەوڵەتاندا ، یاسای دەولەت شەرعیەتی جێبەجێکردنی بەخشیوە بەبەکارهینانی ئەو هێیزانە . ئیتر بیرۆکراتیزەکردنی توانای دەولەت و هیزی چەکدار و پەیوەندی نیودەولەتی ، شەرعیەتی هێزی  گۆری بۆ عادەت و پرنسیپ . ئەمەش بە سروشتی وایلێهات کە سەرپێچیکردن لە هێزی دەولەت و دەسەلاتەکەی و شەرعیەتەکەی ببێت بە سەرپێچیکردن لە یاسا و ناساندنی هیزی چەکدار وەک ئامرازیکی جێبەجێکردن .


لە ١٩٥٠کاندا میژوونووسی ئەوروپای-مۆدێرن مایکل رۆبێرت ووتی شۆرشی عەسکەری لە ساڵانی١٥٦٠ بۆ ١٦٦٠ لە ئەنجامی دەرکەوتنی بارووتەوە پێشکەوت.[i] هەروەها رۆب جۆهنسۆن[ii] دەڵێت بەکارهینانی تەقەمەنی بارووت پیویستی بە راهینانی تایبەت و سەرچاوە و تەسەلل هەبوو کە جیاواز بوو لە تەدریب و تەکنیکی بەکارهینانی تیروکەوان و شمشێر،ئەمەش پێویستی بەدامەزراندنی تەشکیلاتی عەسکەری و مناورە و تەدریب و ئیعاز هەبوو . بەو پێیە ئەو سەردەمە بوو بە سەرەتای دامەزراندنی سوپای نیزامی مۆدیرن . رۆب دەڵیت لەبەرئەوەی هیزەکانی ئەوروپا فریای دابینکردنی پیویستیەکانی تەکنۆلۆجی و تەکنیکی نەکەوتن ، هەروەها میلیشیاکانیش کاتیی تەواویان نەبوو بۆ تەدریب ؛ بۆیە هێزی خۆفرۆش [مرتزقە] دەرکەوت کە بوونە ناووکی سوپای نیزامی و پاسەوانی کۆشک . خۆفرۆش جیاوازە  لەو سەربازەی کە هاوولاتیە وخۆبەخشە یان مجندە . لە سەدەی ١٦ و ١٧ دا وودرە ووردەئەو خۆفرۆشانە بوون بە گروپی گەورەتر و لە شوێنی جیاوازدا بوونیان دەرکەوت . بەهۆی گرنگیپیدان و تەدریبەوە و بە هۆکاری ئابووری ژمارەیان لە سویسرا و ئەلمانیا زیادی کرد . بەڵام بەهۆی پێنەدانی مووچە بە رێکوپێکی ، بەتایبەت لە وەرزی زساندا کە ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتی عەسکەری ئاسان نەبوو و خواردنی هەڵگیراو کەمبوو ، خۆفرۆشەکان فێری سەنگەر گواستنەوە بوون، یان خۆیان دەسەلات و شوێنیان داگیرکرد بۆ دابینکردنی بژێوی . لە ئەنجامدا دەسەلاتدارەکان تووشی هەرەشەی بەکرێگیراوی سەرسەخت بوونەوە و مەجبوور بوون مووچەی سالانە دابینبکەن ، ئەمەش پێویستی بە داهاتی زیاتر بوو ، بۆیە سیستەمی ژمێریاری و باج سەندن دروست بوو . رۆبەرت دەلیت : خزمەتی خۆفرۆش و دەرکەوتنی بارووت ، بوو بە حەشوەی گەشەسەندنی بیرۆکراتزەیشن و مۆدیرنیزەیشنی دەولەت .  
دەڤید پارۆت دەڵێتداواکاری لەسەر خۆفرۆش و چاکسازی عەسکەری بوە هۆی ئەزمەی دارایی عەسکەری ، ئەمەش بوە هۆی دەستبردن بۆ سەرجاوەی دەرەکی بۆ کاری عەسکەری و گۆرینی کاری خۆفرۆش بۆ مقاولات و پاشان بوون بە سوپا . بۆ مووجەی ئەم هیزانە ، ئەفسەری ئیمبراتۆریەتی رۆمەکان ئەلبریچت ڤۆن والینستین  Albrecht von Wallenstein  لە جەنگی ٣٠ سالەی ١٦١٨ بۆ ١٦٤٨ ی ئەوروپا ، کارەکەی پیجەوانە کردەوە بە سەندنی باج و تاڵانیکردنی سەر و ماڵی ئەو دوژمنەی کە تێکیدەشکاندن . ڕۆمەکان لەم کارەیاندا زۆر سەرکەوتوو بوون و توانیان خزمەتی دارایی خۆیان بەباشی بکەن . دەرەنجام خۆفرۆشەکان وەک بەڵیندەر کاریان دەکرد لە جیاتی کاربەدەستی دەولەت.  لە ڕێکەوتننامەی کۆتایی جەنگی ٣٠ سالەدا لە ناوەراستی ئەوروپا کە بە اتفاقیەی ویستڤالیان ناسراوە Westphalian  ڕێکەوتن کرا لەسەر بەشداری خۆفرۆشە پرۆفیشنالەکان لە کاروباری دەولەتدا و بە یاسایی زەویان پێدرا و بوون بە خاوەن مولک و یاسای ناوخۆیان بەسەردا جیبەجێدەکرا و سەرکردەکانیان بوون بە خاوەنی پلەوناونیشان لە ناو سیستەمی سیاسیدا ؛ داهاتی خۆیان لە زەویەکانەوە دەست دەکەوت و بوون بە بەشدار لە سامانی پاشایەتیدا و وەکو هێزی مرۆیی دەوڵەت تایبەتمەند کران . بەمشوەیە پەیوەندیان بە دەستوور بە دەولەتەوە ریکخراو بوون بە کەلەپووری ئەوروپا وەک دڵسۆزی پاشا . خیزانە ئەرستوقراتیەکان ئەو سیستەمەیان لا پەسەند بوو بۆ سەلامەتی خۆیان و دەسەلاتەکەیان بەپێی دەستوور ؛ ئەمەش بوو بەدانپیانان بە مکانە و  سامانەکەیاندا. ئەم پرۆسەیە بۆ هیزی دەریایی خاو تر بەریوەچوو هەتا سەدەی ١٩ .   
لەسەدەی ١٧ و ١٨ دا رژێمەکان یەکە و تەشکیلاتەکانیان بە ناوی سەرکردەکان و کەسەکانەوە ناو دەنا، بەلام کە ناپلیۆن لە ١٨١٢ دا روسیای داگیرکرد ، لە سوپا زەبەلاحەکەیدا، فەوجەکانی بەناوی فەوجی پۆلۆنی و سویسری و ئایرلەندی و پروتگالی و پۆلەندی و پرۆسی دامەزراند .
لە ناو دەوڵەتانی ئەوروپادا کۆنترۆلکردنی هیزە عەسکەریە تایبەتەکانی ئەرستۆقراتیەکان زۆر بەخاوی دەرۆشت . خۆسەپاندنی سەلالەی خێزانە حاکمەکان بەسەر خەڵکدا لەپەنای هێزە عەسکەریەکەیانەوە عادەتێکی نویی لەگەل خۆی هێنا. لەسەرەتای کۆلۆنیالیزمی ئەفریقاو ئاسیا و ئەمەریکادا ، هێزەکانی رۆژئاوا دەستیانکرد بە بەکرێگرتنی خەلکانی رەسەنی ئەو ناوچانە وەک هاوپەیمانی لۆکەڵی، ئیتر پلە بەپلە تەوزیفکردنی خەڵکانی ناوچە لۆکەڵیەکان شەرعیەتی پیدرا و بەنیزامی کران .
کەسانی رەسەنی ناوچە جیاوازەکان بەردەوام بەکاردەهێنران بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی هیزی مرۆیی و دروستکردنی کاریگەری لەرێی تەشکیلاتی ووشکانیەوە . بە گشتی ئەو هێزە لۆکالیانە ئەگەر وەک سوپای ئەوروپی رێکبخرێن  کاریگەر دەبن ، بەلام ئەگەر وەک میلیشیای رانەهێنراو بمێننەوە فعالیەی عەسکەریان لاواز دەبێت . لیرەدا اسثنایەک هەیە کە لەسەدەی ١٩ دا هەندێک لەو هیزە لۆکالیانە کە بە هێزی پیادەی بچووک یان سوارە مابوونەوە کاریگەرتربوون لەبەر ئەوەی مرونەیان زیاتر بوو و ئاسانتر بوون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ریگەی تەقلیدی بۆ مناوشات و هەلکوتانە سەر و استطلاع ؛ بە پێچەوانەی هەندێ سوپای رۆژهەڵاتی ناوەراست کە هیزەکانیان وەک ستایلی ئەوروپی ریکخرابوون لە یەکەی پیادەو سوارە و تۆپخانە بەشێوەی جلو بەرگی موەحەدی ئەوروپی ، بەلام سەرکەوتوو نەبوون لە استیعابکردنی دۆکتراینی بەدامەزراوەکردن و چۆنیەتی نزیکبوونەوەیان لەمەیدانی شەڕ و زوربەی کات لە کاتی تاقیکردنەوەی شەڕی فیعلیدا فەشەلیان هیناوە . ئەو سوپایانەی کە بە رووکەش وەک مۆدیلی ئەوروپی ریکخراون ، بەلام نەیانتوانیوە وەک ئەوان پێویستیەکانی تماسکی نیوان تاکەکان و یەکەکان بەهێز بکەن و ئامادەییان نەبوە بۆ قوربانیدان لە پێناوی ئامانجە عەسکەریەکاندا. [iii]  
لێرەدا دوو فەرەزیە خۆی دەردەخات کە زۆر قسەی لەسەر کراوە  دەرباوەی هاندانی سەرباز بۆ شەڕکردن لەکاتی جەنگدا. لایەنێکیان دەڵێت کە هەموو کەسێک بۆ پەرجەکردار یان بۆ ترس و مجازفە و مردن و برینداری یان لە روی سایکۆلۆجیەوە وەک یەکن . چەندین لیکۆلینەوە ئاماژە بەوە دەکات کە : لەژیر ئاگردا خەڵکانی نەشارەزا و کەم خیبرە وەک مێگەل بەیەکەوە هەولی هەڵکەندنی خاکەکە دەدەن بۆ خۆشاردنەوە . ئەو گروپانەی بەکۆمەل یان بە تاک توشی احباط ئەبن ، زۆرتر هەوڵی راکردن ئەدەن . بە پیجەوانەشەوە هەر جوڵەیەکی ئیلهامبەخش بۆ هاندان یان ئازایەتی خۆنەویستانە ئەتوانیت بیانگێڕێتەوە، هەرچەند شکستیشیان هێنابێت لەسەرەتاوە . لەوانەشە ئەو گروپانەی کە بێهیوا ئەبن لە هەندێ کاتدا بەرگری مان و نەمان بکەن . میژوو پرە لەو حاڵەتانەی باسکران .
فەرەزیەیەکی تر دەلیت: هەموو کەسێک بە پێی کەلتوورەکەی مەرجی خۆی هەیە بۆ شەڕکردن و گروپەکانیش لە جەنگدا ممیزات و پەرچەکرداریان دەکەوێتە سەر ئەو چوارچێوەتایبەتەی تێیدەکەون . رەنگە ڕق لە قوربانیدان و بیروڕا لەسەر شەڕکردن و هۆکاری جەنگ ، یان رۆڵی چینایەتی و حالەتی کەسەکە و  ئیرادە بۆ بەرپاکردنی جەنگ لەژیر چ ناوێکدا ، کاریگەری خۆی هەبێت لەسەر تاک و گروپ . ئەمانە بەیەکەوە رەنگە معیاری دیاریکراوی کەلتوری خۆیان بنوێنن .
تیۆری پێشبرکێی شەڕکردن بۆ بەریتانیا لە باشوری ئاسیا و ئەفەریقا لەسەدەی ١٩دا ئەوەی دەرخست کە هەندێ گروپی شوانکارەی دەشتەکی وەک مەدرەسیەکان کەمتر بۆ جەنگ دەگونجان بە بەواوورد بە خەلکانی ناوجە شاخاویەکان وەک گورکا لە نیپاڵ یان ئەو خەلکانەی کە عادەتی شەڕکردن لەناویاندا باوبوو وەک سیخەکانی پونجاب لە هندستان . ئەمەش بوو بە بنەما بۆ ڕێکخستنی خەلکانی گورکا و سیخەکان لە ڕووی سەربازیەوە بۆ شەڕکردن . ئەم گروپانە لەڕێیپێشبرکێوە هاندەدران بۆ پاریزگاری لە ناوبانگی خۆیان لە شەڕکردندا . مێژووی شەریکایەتی لەگەل هێزی خەڵکانی رەسەنی ناوجەکان لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمدا کەمێک تەمومژاویەو تێگەیشتنی زەحمەتە. 
خەلکانی ناوچە شاخاویەکان و گوندیەکان و شوێنە دوورەدەستەکان وادانران کە باشترینن بۆشەڕکردن ؛ بەڵام خەلکانی دەشتەکان بەهۆی سەلامەتیەیانەوە بوون بە جیگای دلنیایی بۆ حاکمە کۆلۆنیالیزمەکان . دەولەتانی ئەوروپی ئەو خەڵکانەیان پۆلێن کرد و فەزلی جەند گروپ و نەتەوە و خێڵیان دا بەسەر هەندێکی تردا . ئەوانەی نزیکتربوون لە خۆیانەوە مکانەیان بەرزکرایەوە لەسەر بنجینەی دلسۆزی و تێڕوانینیان،ئیرادەی خۆیانیان بەسەردا سەپانێندرا و زیاتر ملکەجی ئیمپریالیزم کران . ئیتر گروپە جیاوازەکان بەشێوەیەک رێکخران کەلەگەل بەرژەوەندی و ئارەزوی ئەوروپیەکاندا بگونجیت . ئەو گروپانە لە رۆژئاوای ئەفەریقا ناونران هاوسا  Hausa  ؛ لە باشوری ئاسیا زوربەی خیلەکانی نیپاڵ کۆکرانەوە لەژێر ناوی گورکاGurkha  و، ئەوانەی باکوری رۆژئاوای هندستان ناو نران پاثان Pathan  و ، ئنجا بەپێی ناوچەکانیشیان دابەشکرانەوە، بەبێ گوێدانە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانیان . هەر گروپە و جەند بەهایەکی تایبەتی خۆیان لا پەسەندبوو .
لەبەر ئەوەی بەریتانیا و فەرەنسا حاکمی فیعلی ئە هێزانە بوون ، بۆیە لێکۆڵینەوەیان لە چەندین لایەنی کەلتوری ئەو گروپانە کرد ، بەتایبەت بۆ ئەو تیرە و خێڵانەی کە بەنیاز بوون لە قالبیان بدەن لەناو سیستەمی ئیمپریالی خۆیاندا . لەناو ئەم سیستەمەدا هەردوو بەریتانیا و فەرەنسا ویستیان دلسۆزی ئەو سوپایانە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن ، بۆیە بەردەوام فەرق و جیاوازیان دەکرد لە نیوان گروپەکاندا .  
سایسەتی تەجنیدکردن تێکەڵەیەک بوو لە تیۆری ئەوروپی لەگەل حالەتی عەمەلی ئەو شوێنانە بۆ راگرتنی هاوسەنگی نێوان دلسۆزی و پیشەیی . تەشکیلکردنی فەوجەکان بەووریاییەوە دروستدەکرا کە زۆر تەرکیزیان لەسەر دلسۆزی و خۆبەختکەری و ئازایەتی و نموونەیی و ئایدۆلۆجی وماف و ئەرک و جیاکاری دەکرد ، هەتا ووردەکاری وەک جلو بەرگی موەحەد و لۆکەڵی و  چینایەتی  و تەدریب و شوێنی رێکخستنی خواردن و شوینی چەک و مستودەع ، کە هەمووی بەیەکەوە جیاوازیەکانی فراوانتر دەکرد .  ئەمانە بوونە دروستکردنی ململانێیەکی شەریفانەی تەندروست لەنیوان یەکەکاندا لەپێناوی پرۆفیشناڵی عەسکەریدا ، بەڵام لەژێر فەرمانی خۆیاندا .  
بەریتانیا لەو ڕووەوە کاری زۆری کرد لەناو سوپادا لەلایەنی کەلتوری و ئایینیەوە ؛ بۆنەی ئایینی لەناو سوپادا پارێزراوترو ریزلێگیراوتر بوو بە بەراوورد لەناو مەدەنیەکاندا . ئاهەنگ و بۆنەکان و رەنگەکان و بەهاکان و هەتا قردێلەو چنین و تەقەڵ کە ئەو جیاوازیانەی پێبناسریتەوە بوون بە نیشانەی یەکەکان . بەریتانیا لە ئاستی فەوجدا هەموو ئەو جیاوازیە تایبەتانەی گروپەکانی بەیەکەوە تێکەڵکرد و رێکی خستن بۆ دروستکردن و تەبەنیکردنی روحی منافەسە. فەرەنسیەکانیش بەووریایەوە هەمان کاریان کرد بۆ دانانی کەسانی یەک عرق لە ناو تەشکیلاتەکاندا بۆ خۆپاراستن لە یاخیبوون و گەلەکۆمەکێ .
پێشبرکێی عرقی بریتی بوو لە هەلبژاردنی کۆمەلگەی جیاواز بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی کەسێتی عەسکەریان زیاترە ، ئنجا کۆلۆنیالیزمەکان لە ئاسیا و ئەفەریقا و کاریبیەن توانیان استیعابی ئەو کەسایەتیانە بکەن و دووبارە دیزاینیان بکەنەوە . چەندین خورافیاتی دروستکراوو چیرۆکی کۆنیان دارشتەوە بۆ دروستکردن یا فراوانکردنی ئەو جیاوازیانە لە پیناوی پشتیوانیکردن و بەرزراگرتنی ئەو شانازیانەی کە یەکەکانی پێدەناسرایەوە و دڵسۆزیان بۆ ئیمپریالی دووپات دەکردەوە . لە هندستان ئەمە زۆر یارمەتی بەریتانیایدا بۆ کۆنترۆلکردنی ئەو گرفتانەی کە سوپاکەیانی هیلاک کردبوو هەتا پێش یاخیبوونەکەی ١٨٥٧ بۆ ١٨٥٨ ی هندستان[iv] ، هەلبژاردەی تایبەت لەناو کۆمەلگە جیاوازەکاندا و هەندێ جار لە نیوان خۆیاندا یان هەلبژاردنی سوپای کۆڵنیاری باشترین ریگا بوو بۆ ناسینەوەی ئەوانەی گیانی ململانێیان تیابوویا بێکەڵک بوون .
ئەم سیستمە ڕێی خۆشکرد بۆ چەند گروپێک بۆ رێگرتن لە گروپێکی تری ناوچەکەی خۆیان ، بۆ نموونەگورکا/گورخا هەولی زۆریاندا بۆ رێگەگرتن لە خێڵە منافسەکانیان پەیوەندی بە سوپای بەریتانیاوە بکەن و ئیحتیکاری هەموو کارەکانیان کردبوو بۆ گروپەکانی خۆیان وەک سەرجاوەیەکی باش بۆ قازانج و داهات و هەلی کار . ئەم شێوە دامەزراوە بیرۆکراتیە یارمەتیدەربوو بۆ سوپای بەبەریتانیا سەربکەوێت بەسەر لایەنگری تائیفی و خێڵەکی ، کە سوپای بەریتانیا هیلاک کردبو. 
سێ هۆکار یارمەتیدەری ئەم شێوازە بوو: ١) سیستەمی خۆشگوزەرانی کە زۆر بەخشیش دەدرابە سەربازی بێ پلە بۆ خزمەتکردن بۆ ماوەی دوورودرێژتر ٢) هەیکەلی فەوجەکان کە امتصاصی دەنگدانەوەی عاداتی عشائری چەندین گروپی جیاوازی دەکرد بە شێوەیەک پێناسەیەکی نوێی بۆ دروستکردبوون کە گەورەتر بوو لە جیاوازیەکانیان ٣) محکمەی عەسکەری کە سیستەمێکی مۆدیرنی سەپاندبوو بۆ ملکەچبوون و بەهێزکردنی تماسک و ئیندیماجی تاکەکانی ناو یەکەکانی.
ئەوەی جیگەی بایەخە کە لەم دەیانەی دواییدا بیرۆکراتیزەی سوپاکانی رۆژئاوا بەردەوامبو لە دابەشبوونی کەلتووری بۆ تەوزیفکردنی هێزە لۆکالیەکان. سوپای کۆلۆنیالی کۆن بەهۆی خەلاتکردنەوە ، وای لە کەسەکانی ناوچەکان کردبوو کە هەولی قازانج و داهاتی زیاتر بدەن لەپاڵ ئەو هەموو گۆرانکاریانەی کە بەسەر ژیانیاندا دەهات ، بەلام پیشکەوتنی کۆمەلایەتی لە سەدەی بیستەمدا و تەشەنەکردنی ئایدۆلۆجی نەتەوەیی ، وای لە سیستەمکە کرد کە کۆلۆنیالیزم زیادەیە و توانای مانەوەیانی لاوازکرد .
زەحمەتە بڵێی کە هیزەکانی هاوپەیمانان هەمان دلنیاییان هەبوو لە دامەزراندنی هیزی دژەتیرۆر کە لە بۆشاییدا دایانمەزراند . تیکەڵردنی پیناسەی نیشتیمانی و هەرێمایەتی هەستی شانازی مەدەنی گەشيپێدەدات . لە ناو هەموو سوپایەکدا پلە بەرزکردنەوە و خەلاتکردن و شەرەف و شانازی ئەتوانێت هانی تاکەکان بدات و ، شۆرکردنەوەی دەسەلات و لێپرسراوێتی بە ووریایی و لەژیر چاودێری ووردا بەسوودە بۆ توانای شەڕکردن .
تیگەیشتنی رۆژئاوا وایە کە گوایە هیزی لۆکەل فەشەل دێنێت بەتایبەت ئەگەر ئاستی رۆشنبیری و ئەدەبیان لاواز بیت، بەلام تەدریبی زۆر و پێداویستی و ئیجرائاتی پێویست لەکاتی گونجاودا دەوری خۆی دەگێڕێت .  میژوو ئەم بابەتە باش دەسەلمینیت ، بۆ نموونە: سوپای نیزامی هندی کەلەلایەن بەریتانیاوە دامەزرا نموونەیەکی جوانە لەسەر ئەم بابەتە کەلە مانگی ئازاری ١٩٤١ دا توانیان شەڕی باش بکەن بە سەرکردایەتی بەریتانیا . هەرچەندە خسارەی زۆریاندا و چەندین جار شکان ، بەلام توانیان تەحەمولی ئەو خسارەتانە بکەن و خۆراگر بوون . لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا بە هاندانی ئایدۆلۆجی هندستانی لەناو فەیلەقەکاندا و دانانی سیستەمی کاریگەرو تدابیری خۆشگوزەرانی و وەبەرهینان لە کەلوپەلیی نوێ و کارکردن بۆ هاندان و بووژانەوەی بیری سەربازەکان بۆ سەربەخۆیی نیشتیمانی، یارمەتیدەر بوو بۆ بردنی بەریتانیا بەرەو سەرکەوتن لە باکوری ئەفەرییقا و ئیتالیا و بورما لەساڵی ١٩٤٥.[v]  دەیان یەکەی تر لە ئاستی جیاوازدا تەشکیل کرا بۆ پشتیوانی ئۆپەراسیۆن و دەوریاتی سەرسنور و ئاسایشی ناوخۆ و پاراستنی هێڵی گواستنەوە و گەیاندن . بەڵام فەشەلیش هەبوو ، بۆ نموونە :  لەساڵی ١٨٧٥ دا گەورەترین یاخیبوون لە هندستان روویدا دژی بەریتانیا کە بە مەجبووری کۆمپانیای رۆژهەلاتی هندستان کە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بوو ،  خرایە ژێر دەسەلاتی شاهانەی بەریتانیاوە . جاریکی تریش سەربازەهندیەکان لە ١٩١٥ لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی ج ج ١ دا  لە سەنگافورەیاخیبوون. هەروەها مانگرتنی هێزی دەریایی هیند لە ١٩٤٦ بوە هۆی کۆتاییهاتنی حوکمی بەریتانیا لە هندستان و ، یاخیبونی پۆلیسی عەدەن لە ١٩٦٧ بوە هۆی دەستبەرداربوونی  تەواوەتی کۆلۆنیالی  لە جەزیرەی عەرەبی. هەروەها زۆربەی یەکە میلیشیا جولەکەکانی فەلەستین لە ١٩٤٦ کە لەپال هیزی هاوپەیماناندا بوون لە ج ج ٢ دا بە تایبەت یەکە کۆماندۆکانیان  کە زانیان بەریتانیا دوودڵە لەپێدانی خاکێک وەک نیشتیمان بۆ جولەکەکانی جیهان ، چەکەکانیان کردە ڕووی بەریتانیەکان و ئەمەش بووبە هۆی کۆتاییهاتنی ئینتیدابی فەلەستین و پاشان ڕاپەرینی هەموو سوپای جولەکە بوە هۆکارێکی سەرەکی بۆ گۆرانکاری لە سیاسەتی نێودەوڵەتی لەو ناوچەیەدا .    
فکرەی سەقامگیرکردنی دەولەتێک لە ریگای تەجنییدکرن و تەدریب پێکردنی هیزە ئەمنیەکانیان ، یان یارمەتی و تەدریبکردنبەهێزێکی یاخی بوو بۆ روخاندنی دەولەتیکی خەبیث کە سپۆنسەری تیرۆر بکات ، زۆر بوار دەڕەخسێنێت بۆ دەولەتانی رۆژئاوا . بەردەوام پیاوان و هەندێ جار ژنانیش خۆیان ناونووس دەکەن بە هۆکاری پاڵنەری وەک برسێتی و هەرەشەی ناوخۆ یان لۆکەڵ ، یان هۆکاری وەک دڵسۆزی ، ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ، پێشکەوتنی کۆمەلایەتی یان کەلتوری ، یان وەک دەرچەیەک بۆ رزگاربوون لەو زروفەی تیای دەژیین . ئەم هۆکارانە هەندێ جار لەلایەن رۆژئاواوە ناودەنرێت  "گەل بە چەکەوە" کە ئیلتیزامێکی دەستەجەمعی هاولاتیانەیە لە خزمەتی دەولەتەکە و گەلەکەیدا.
هەر لە دوای شۆرشی فەرەنساوە ، خزمەتکردن لە سوپادا بوە بە ئامرازێک  بۆ گەشەسەندنی یەکگرتوویی دەوڵەت [بەڵام چەند راستیەکی مێژوویی لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێچەوانەی ئەم قسەیەیە] . ئیمبراتۆرەکانی ئەوروپا حەزیانکردوە هاوکاری ئەو خەلکانە بکەن کە توانای چەکهەڵگرتنیان هەیە و بەلای خۆیاندا رایانکێشن لەپێناوی استیعاب و خۆلادان لە هەرەشەی راستەوخۆ لەسەر خۆیان . لە سەدەی ١٩ دا  ثار و میدهێنی لە ناوچەی تێرای هیندستان و گورخا/گورکا لە نیپاڵ بە سەرکەوتوویی تەوزیف کران لەناو سوپای بەریتانیادا بۆرێگەگرتن لە پەلاماری خەڵکانی  ناوچەکانی تر و خۆبەدوورگرتن لە ناسەقامگیری و شەڕی لابەلا .
لە میژوودا بەکرێگرتن و تەجنیدکردنی خەلکانی رەسەنی ناوچەکان لەلایەن رۆژئاواوە بۆ ناو سوپا زۆر بەربڵاو بوە وەک بەکرێگیراو یان دۆست یان هێزی لێڤیس    Levies  یان هێزی پشتیوانی لەناوچە جیاوازەکاندا . جا ئەم جۆرە رەفتارانە زیانی داوە لە هەولی دەولەتان بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی تماسک ی ئایۆلۆجی بکەن لەرێی هەویەی نیشتیمانیەوە. کاریگەری ئەم رەفتارانە هەرماوە بەلام مۆدیلی ستاندارد بەرەو ئەوە چوو کە هێزی جەکداری نیشتیمانی دروستبکرێت.

هێزی چەکدار ئاوینەی پێکهاتەکانی کۆمەڵگەیە بە دابەشکاری چینایەتی و ناوچەییەوە . ئەو سوپایانە کاریگەر بوون بە سوپا نمونەییەکانەوە هەوڵی خۆگونجانیان داوەلەگەل شێوازی نوێ و تەکنۆلۆجی و کەلتور . لەلایەکی ترەوە چەند بابەتیکی هاوتەریبی گشتی هەیە کە سوپاکان پیویستە فێرببن بۆ زیادکردن و بەرزکردنەوەی دەرفەتی سەرکەوتنیان لە رووی : تماسک، دیسپلین، هاندان، ئیلتیزامکردن ، سەرکردایەتی کوالیتی بەرز ، قبووڵکردنی قوربانیدان ، و پاراستنی وورەی بەرز .
هیزی عەکەسکەری پیویستی بە پشتیوانی تەکنیکی هەیە ، نەک تەنها چەک و تەقەمەنی و ئامرازی گواستنەوە ، بەڵکو پیویستیان بە لۆجستی و خۆشگوزەرنی و تەدریب و پێشبرکێی شارەزایی [منافسەی مهارە] هەیە . هێزی عەسکەری پیویستە ئیرادەی هەبێت و لەتوانایدا بێت ئیدارەی هەرەشەی ناوخۆ و دەرەکی بدات و پرۆفیشناڵی خۆی لەگەل هێزەکان و دەزگاکانی تردا بسەلمێنێت ، وەک پۆلیس و ئەو هێزانەی تر کە لەژێر دەسەلاتی سیاسیدان و لەچوارچێوەی یاساکاندا جێگایان هەیە .
بەڵگە زۆرە لەسەر سوودەکانی تەجنیدکردنی هێزی لۆکەڵیوەک پاراستنی ئاسایش و پاسەوانی هێڵەکانی گواستنەوە بۆ ئۆپەراسیۆن و مناورات، هەروەها بۆ دەستبەتاڵبوونی هێزی نیزامی بۆ تەدریب و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی دەرەکی.  هێزی لۆکاڵ سەرکەوتوو ترن لە دروستکردنی پەیوەندیدا لەگەل خەلکانی مەدەنی لەڕێی زمانی هاوبەش و عادات و بەها کۆمەڵایەتیەکانەوە .  ئەو هێزانە باشتر شارەزای ناوچە جوگرافیەکان و خەڵکەکەیین . هەندێک جارئەو هێزە لۆکەڵانە باشتر شارەزای چۆنیەتی خەڵکانی ناوچەکەی خۆیانن کە لایەنێکی تر تەجنیدی کردوون . هێزی لۆکەڵ زۆر حەزیان لە بەرگریکردنە لە شارەکەیان و شارۆچکەکەیان و گوندەکەیان و شیوو دۆڵ و شاخ ، یان بە هێنانی پرۆژە و پێشکەوتن بۆ ناوچەکانیان ، یان لەڕێی ئەو مووچەیەی وەریدەگرن بۆ قازنجی ئابووری ناوچەکەیان . هێزی لۆکالی دەکرێت یارمەتیدەربێت لەرێی بنیاتنانەوە لە خوارەوە بۆ سەرەوە و لەریی ئیدارە و دادگاو بەشداریکردن لە سیاسەتی وولاتدا .
لەلایەکی ترەوە  چەندین مەترسی و نارەزایی هەیە لەسەر بەکارهێنانی هێزی لۆکەل . بەردەوام دەرفەتی ئەوە هەیە کە ئەو خەلکە چەکدارانە کە بۆ ئەرکی سەقامگیری و دژی یاخیبوون دامەزراوون ، سەنگەر بگوازنەوە و ببن بە تاوانکار و هێزی گەریلا . هەر هێزێکی هاوپەیمان کە خەلکانی لۆکال چەکداردەکات، ریسک بە کاریگەری ململانێکانەوە دەکات و ئەو هێزە ناوخۆیانەی کەلەهەولدان لەدەرەوەی دەسەلاتی حکومەتی مەرکەزی بمێننەوە بۆ لاوازکردنی ئامانجە بنەرەتیەکانی سەقامگیری . لەکاتێکدا حکومەت پارەدات بۆ دامەزراندنی ئەو هێزانە ، بەلام گرەنتی نیە کە گوێڕایەڵبن و ئامادەبن بۆ شەڕ لەکاتی پێویستدا  . هەتا کەمتر تەدریب بکەن وکەمتر وەبەرهێنانیان تیا بکرێت ، ئەوا کەمتر پشتیان پێدەبەسترێت.  هەروەها دەرفەتی ئەوە هەیە کە ئەو هێزانە ملکەچی یاسا نەبن و دەست بەسەر ماڵی خەڵکی و حکومەتدا بگرن و خۆیان لە یاسا قوتار بکەن . یان لەوانەیە ئەو هێزە لۆکالیانە ئەجیندەی خۆیان هەبێت ، یان کودەتای چەکداری لێبکەوێتەوە ؛ یان ئەگەروەزعەکە لەبەرژەوەندی کورتمەودای خۆیاندا بێت ، لەوانەیە  لوولەی تفەنگەکانیان بکەنە ئەو لایەنەی کە پشتیوانی و تەدریبی پێکردوون .



[i] Michael Roberts, ‘The Military Revolution, 1560-1660’, in Michael Roberts(ed.), Essays in Swedish History London: Weidenfeld and Nicolson, 1967), p. 12.  
[ii] Rob Johnson, ‘True to their Salt’ (London: Hurst and Company, 2017), p. 12
[iii] ئامانجی سیاسی نا جوکە هەر کەسێک کە لە ژیر ئاگری دوژمندا بوو بیر لە ئامانجی سای و دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ ناکاتەوە ، بەڵکو لیکۆلینەوە دەریخستوە کە لەو کاتەدا بیر لە تەواوبوونی شەڕەکە دەکاتەوە زوو بگەریتەوە مالەوە ، یان شەڕدەکات لە پێناوی برادەرەکەیدا. 
[iv] ئەو شەڕي لای بەریتانیەکان بە یاخیبوون ناسرا بوو بەڵام لای هندیەکان بەشۆڕشی مەزن . هێزە لۆکاڵیەکانی بەریتانیا لە کۆمپانیای بازرگانی رۆژەڵاتی هندستان هەڵگەڕانەوە  ، بەڵام بە هۆکاری رۆحی یشتیمانی نا ، بەڵکو بەهۆی مامەڵەی نابەجێ و تێنەگەیشتن و ڕێزنەگرتن لە کەلتور وئایینەکەیان . بەریتانیەکان چەند هێزێکی لۆکاڵی ناوچەی تریان هێنا وەک نیپاڵیەکان  کردنی بەگژی هێزە لۆکاڵەکانی هندستاندا . شۆڕشەکە ساڵێکی خایاند و بە سەرکەوتنی بەریتانیەکان کۆتایی هات ، بەلام بەهۆیکاری شەڕيکەوە و نەخۆشییەوە نزیکەی چل هەزار لە لایەنی بەریتنای کوژران و هەشتتسەد هەزار لەلایەنی هندیەکان  . 
[v] Tarak Barkawi, Soldiers of Empire, forthcoming. 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×