سه‌ركرده‌یه‌كی‌ ئه‌نه‌كه‌سه‌: گه‌وره‌ترین مه‌ترسی كه‌ دوای داعش چاوه‌ڕوانی كورده‌كان ده‌كات یه‌په‌گه‌یه‌
  2019-01-22       2586       
عه‌بدولحه‌كیم به‌شار

سه‌ركرده‌یه‌كی‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد لەسوریا -ئه‌نه‌كه‌سه‌- هێرشی‌ توند ده‌كاته‌ سه‌ر یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل -یه‌په‌گه‌-و رایده‌گه‌یه‌نێت، "گه‌وره‌ترین مه‌ترسی كه‌ دوای داعش چاوه‌ڕوانی كورده‌كان ده‌كات یه‌په‌گه‌یه‌".



ئاوێنه‌: عه‌بدولحه‌كیم به‌شار كه‌ نوێنه‌ری‌ ئه‌نه‌كه‌سه‌یه‌ له‌ئۆپۆزسیۆنی سورییدا، له‌لێدوانێكیدا بۆ TRT World، رایگه‌یاندووه‌، "په‌یه‌ده‌ نه‌كورده‌و نه‌سورییه‌. كارنامه‌شی نییه‌ له‌باره‌ی كوردو سوریاوه‌".



به‌وته‌ی‌ ئه‌و، ""گه‌وره‌ترین مه‌ترسی دوای داعش كه‌ چاوه‌ڕوانی كورده‌كان ده‌كات یه‌په‌گه‌یه‌".


عه‌بدولحه‌كیم به‌شار كه‌ له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ سوریایه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ "په‌یه‌ده‌ له‌رژێمی سوریا زیاتر زیانیان به‌كورد گه‌یاندووه‌، په‌یه‌ده‌ بووه‌ هۆی دابه‌شكاریی له‌نێوان عه‌ره‌ب‌و كورددا".



عه‌بدولحه‌كیم به‌شار هیوای خواست ئه‌مریكا كوردو په‌یه‌ده‌ له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه‌و ده‌ڵێت، "توركیا هه‌ڵوێستێكی به‌هێزو سه‌قامگیریی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی سوریا".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×