دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار زیارەتکاری بیانی لە مەراسیمی عاشورا بەشداری دەکەن
  2019-09-05       994       

حسێن شەدهان ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا ئاشکرایکرد، ''لایەنی ئێرانی بە حکومەتی عێراقی راگەیاندوە، زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتکاری وڵاتەکەی، لە مەراسیمی عاشورا بەشداری دەکەن جگە لەو ژمارەیەش بەشێکی دیکە بە پیادە دێنە نێو عێراقەوە''.

ئاوێنه‌: حسێن شەدهان وتی: ''لە وڵاتانی تریشەوە زیارەتکاری دیکە بەشدار دەبن و لەوانەیە ژمارەیان بگاتە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس''.

یادکردنەوەی ‬شەهید ‬کردنی ‬ئیمام ‬حوسێن ‬لە ‬١٠‬ی ‬موحەڕەمی ‬بە ‬بۆنە ‬ئایینییەکان، ‬دابەشکردنی ‬خواردن ‬و ‬خواردنەوە ‬و ‬ئەنجامدانی ‬رێوڕەسمەکان ‬بووەتە ‬نەریتێک ‬کە ‬ماوەی ‬زیاد ‬لە ‬١٣٠٠‬ ‬ساڵە ‬نەوە ‬لە ‬دوای ‬نەوە ‬بەردەوامی ‬پێدەدەن.‬

لە ‬بیروباوەڕی ‬شیعەکان ‬رۆژی ‬عاشورا ‬بە ‬بەراورد ‬لەگەڵ ‬بیروباوەڕەکانی ‬دیکەی ‬ئایینی ‬ئیسلام، ‬گرنگییەکی ‬تایبەتی ‬خۆی ‬هەیە. ‬ئیمام ‬حوسێنی ‬نەوەی ‬محەمەدی ‬کوردی ‬عەبدوڵڵا، ‬پەیامبەری ‬ئیسلام ‬کە ‬پایەیەکی ‬گەورەی ‬هەیە ‬لە ‬بیروباوەڕی ‬شیعە ‬مەزهەبەکان، ‬لە ‬١٠‬ی ‬موحەڕەمدا ‬لە ‬کەربەلا ‬شەهید ‬بووە.‬

شیعەکان ‬مانگی ‬موحەڕەم ‬و ‬سەفەر ‬بە ‬مانگی ‬ماتەمینی ‬رادەگەینن. ‬بۆ ‬ماوەی ‬دوو ‬مانگ ‬ئاهەنگ ‬و ‬خۆشی ‬ناگێڕن، ‬لە ‬رۆژانی ‬ماتەمینیدا ‬شوێنی ‬تازییەکان ‬ئامادە ‬دەکرێت ‬و ‬تێیدا ‬سروود ‬دەخوێندرێتەوە ‬و ‬خواردنی ‬چاکەکاری ‬دابەش ‬دەکرێت. ‬بۆ ‬هەندێکیشیان ‬رۆژی ‬١٠‬ی ‬هەموو ‬مانگێک ‬عاشورایە. ‬

لە ‬عێراق ‬بۆ ‬یادکردنەوەی ‬عاشورا ‬لە ‬کەربەلا ‬و ‬شارەکانی ‬دیکە ‬بە ‬دەیان ‬هەزار ‬کەس ‬لە ‬مزگەوت، ‬حوسێنیە ‬و ‬مەزارگەکان ‬کۆدەبنەوە. ‬لەگەڵ ‬ئەوەشدا ‬بە ‬درێژایی ‬مانگەکە ‬کۆمەڵێک ‬خێوەت ‬هەڵدەدرێت ‬و ‬بە ‬شێوەیەکی ‬بێ ‬بەرامبەر ‬خواردن ‬دابەش ‬دەکرێت. ‬خیوەتەکانی ‬خواردن ‬تەنها ‬لەم ‬دوو ‬شارە ‬داناندرێن، ‬بەڵکو ‬لە ‬تەواوی ‬ئە ‬رێگانە ‬دادەندرێن ‬کە ‬لە ‬شارەکانی ‬دیکەوە ‬دێتە ‬نەجەف ‬و ‬کەربەلا. ‬لە ‬وڵاتانی ‬دیکەشەوە ‬خەڵکێکی ‬زۆر ‬بەشداری ‬لە ‬مەڕاسیمەکان ‬دەکات.‬

خەڵکێکی ‬زۆر ‬لە ‬بەغداد، ‬سەڵاحەدین، ‬دیالە، ‬بەسرە ‬و ‬زۆرێک ‬لە ‬شارەکانی ‬دیکەوە ‬بە ‬رێپێوان. ‬بە ‬درێژایی ‬رێگاکان ‬خێوەت ‬هەڵدراوە ‬خواردنی ‬عاشورا ‬و ‬برنجی ‬بە ‬قیمە ‬کە ‬وەکو ‬عادەتێکە ‬لەو ‬مانگەدا ‬دابەش ‬دەکرێت.‬

شیعەکان، ‬خەم ‬و ‬ئازارە ‬زۆرەکانیان ‬بە ‬رێگە ‬ماتەمینی ‬جیاواز ‬دەردەبڕن. ‬هەندێکیان ‬شیوەن ‬دەکەن، ‬هەندێکیان ‬بە ‬شیعر ‬هەستەکانیان ‬دەردەبڕن ‬و ‬بەشێکی ‬زۆیش ‬بە ‬لە ‬خۆدان ‬بە ‬زنجیر ‬ماتەم ‬دەگێرێت.‬


 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×