یەکەم لێدوانی داودئۆغلو دوای دەرکردنی لە ریزەکانی ئاکەپە
  2019-09-05       2523       

داودئۆغلو و سێ کەسی تردا لە نێو ڕیزەکانی ئاکەپە دەرکران، دەربارەی دەرکردنەکەیان ڕونکردنەوەیان بڵاو کردەوە.

ئاوێنه‌: هەریەکە لە داودئۆغلو یەکێک لە دامەزرێنەران و سەرۆکی پێشوی ئاکەپە و ئەیهان سەفەرئوستون و سەلچوک ئۆزداغ و عەبدوڵا باشچی لە نێو ئاکەپەدا دەرکران، پاش ئەو ڕوداوەش بۆ یەکەمجار داودئۆغلو لەو بارەیەوە ڕونکردنەوە دەدات.

داودئۆغڵو رایگەیاند ''ئێمە سورین لەسەر ئەو قسانەی کە کردومانە''.

هەروەها وتی: ''ئاکەپە ئامانجی ئەوە نییە کە تاک دەربکات بەڵکو ئامانجی ئەوەیە کە ئێمە لە بۆچونەکانمان پەشیمان بینەوە، بەڵام ئێمە لە پشت ئەو وتانەوەین کە وتومانە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×