دەستەی حەشدی شەعبی هەواڵی پێكهێنانی هێزی ئاسمانی تایبەت بە حەشدی شەعبی رەتدەكاتەوە
  2019-09-05       1078       

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی رەسمی حەشدی شەعبی، ئەمشەو(پێنجشەممە)، لەزاری سەرچاوەیەكی رێگەپێدراوی دەستەی حەشدی شەعبییەوە هەواڵی دەرچونی بڕیارێكی بۆ پێكهێنانی هێزی ئاسمانی رەتكردەوە.

سەرچاوە رێگەپێدراوەكە رایگەیاندوە"ئەوەی لە میدیاكان سەبارەت بە دەرچونی بڕیارێك بۆ پێكهێنانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی حەشدی شەعبی بڵاوبۆتەوە راست نییە."

ئەوەش لەكاتێكدا كە ئەمڕۆ میدیا عێراقییەكان، نوسراوێكیان بڵاوكردەوە كە رۆژی 4ی ئەم مانگە بە ئیمزای ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەرچوەو تێیدا هاتوە"له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ فەرمانی دیوانیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هاتوە كه‌ له‌ ساڵی (2014)دا ده‌رچوه‌ و به ‌له‌بەر ‌چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی، بڕیاری دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی درا."

نوسراوەكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە (سەڵاح مەهدی حەنتوش) بە وەكالەت دەكرێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×