ئەردۆغان: كۆنترۆڵكردنی رۆژھەڵاتی فوڕات لەبەرنامەماندایە
  2019-09-07       1174       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، دەركردنی "رێكخراوە تیرۆریستییەكان" لە رۆژهەڵاتی روباری فوڕات لەسوریا، كە مەبەستی یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە)یە، لە بەرنامەی ئێستای وڵاتەكەیدا و ئەو پرسەش لەماوەی چەند هەفتەیەكدا چارەسەر دەكەن.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵو، ئەردۆغان، ئەمڕۆ، لەوتەیەكدا لە كۆبونەوەی حزبەكەی لە پارێزگای "ئەسكیشەهیر" رایگەیاند"پاككردنەوەی رۆژهەڵاتی فوڕات لە رێكخراوە تیرۆریستییەكان لە بەرنامەی ئێستاماندایە."

جەختیشی كردەوە"ئەم پرسە بەشێوەیەك لە شێوەكان لەماوەی چەند هەفتەیەكدا چارەسەر دەكەین."

ئەردۆغان وتیشی"زیاتر لە ٣٠ ھەزار بارھەڵگری پڕ چەک و تەقەمەنی لەلایەن ئەمریکاوە رەوانەی ئەو ناوچەیە کراوە. ئەمانە لەگەڵ کێ شەڕ دەکەن، تاکە وڵاتێک ھەیە ئەویش تورکیایە. ئایا ئێمە چاوپۆشی لەمە دەکەین، ئایا ئێمە بێ دەنگ دەبین."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×