2019-09-09   1737     
به ده‌ستپێشکه‌ریی
هه‌ریه‌ک له په‌رله‌مانتارانی پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرا (SP)کارلو سوماروگا وه فابیان مۆلینا کۆنفرانسێک
له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی سویسرا ساز ده‌کرێت، که له ژێر ناونیشانی: (هه‌لی یه‌کسان، مافی یه‌کسان: تورکیایه‌کی
دیموکراتی بۆ هه‌مووان. رۆڵی سویسرا له کۆتایی هێنان به توندوتیژی وه رێزگرتن له
دیموکراتی، ده‌وڵه‌تی یاسا و مافه‌کانی مرۆڤ له‌وێ).
ئاوێنە، هیوا
ناسیح: کۆنفراسه‌که رۆژی
چوارشه‌ممه ١١ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٩ له کاتژمێر یه‌کی پاشنیوه‌ڕۆ تا دوو و چل‌وپێنج
خوله‌ک ده‌خایه‌نێت. نیاز له سازکردنی کۆنفراسنه‌که فشارهێنان و کاریگه‌رییدانان
له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویسرایه به ئاراسته‌ی به‌هێزکردنی دیموکراتییه‌ت
و ده‌وڵه‌تی یاسا و مافه‌کانی مرۆڤ له تورکیا، به‌تایبه‌ت پاش قه‌یرانی لابردنی
سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی وان، ماردین و ئامه‌د.
ئه‌وانه‌ی له
گفتوگۆکاندا به‌شداری ده‌که‌ن بریتین له:
کارلو سوماروگا، په‌رله‌مانتاری پارتی سۆسیالدیموکرات، سه‌رۆکایه‌تی کۆنفرانسه‌که ده‌کات.
--ئیرتوگروڵ کیورکچو، په‌رله‌ماننتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)
یه‌لدرم کایا، په‌رله‌مانتاری پارتی کۆماری تورکیا (جه‌هه‌په) له شاری ئه‌نقه‌ره و سه‌رۆکی پارته‌که له‌و شاره
لامی ئوێزگان، سه‌رۆکی پێشووی فیدراسیۆنی سه‌ندیکای خزمه‌تگوزاریی گشتی (KESK) له شاری بێرن، پایته‌ختی سویسرا
یاردوسه‌ڤ ئیۆزسوێکمەنله‌ر، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)
موسته‌فا ئاتیچی، سه‌رۆکی لقی کۆچبه‌ران له پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرا، کاندیدی په‌رله‌مانی سویسرا
فایبیان مۆلینا، په‌رله‌مانتاری پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرا، زویرخ