2019-09-09   670     
ھێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆژی یەکشەممە لە شارۆچكهی قائیم لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە.
ئاوێنه: بهگوێرهی زانیارییهكان، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە تەرمی ١٥ سهربازی سوپای عێراقی تیادایە کە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.
بەرلەمەش ھێزەکانی عێراق دەیان گۆڕی بەکۆمەڵیان لەو ناوچانهی كه ژێر كۆنترۆڵی داعش ڕزگار کراون، دۆزیوەتەوە.
ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٨ ڕایگەیاند، رێكخراوی تیرۆریستی داعش زیاتر لە ٢٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵی لەو ناوچانە جۆربەجۆرانەی عێراق کە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤ ھەتا ٢٠١٧ داگیری کردبوون، دروست کردووە.