له‌ فەرەنسا ئەم هاوینە هەزار و ٤٣٥ کەس به‌هۆی گه‌رماوه‌ گیانیان لەدەستداوە
  2019-09-09       700       
بەهۆی شەپۆڵەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزی ئەمساڵدا، هەزار و ٤٣٥ کەس لە فەرەنسا گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: لە لێدوانێکیدا ئاگنێس بوزین، وەزیری تەندروستی فەڕەنسا بۆ رادیۆی فەڕەسنی رایگەیاند کەوا نیوەی ژمارەی گیانلەدەستداوەکان تەمەنیان لەسەرووی ٧٥ ساڵە.

جێگای باسە لە مانگی حوزەیراندا بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تا ٤٦ پلە، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرا.

لە پایتەخت پاریس-ـدا لە مانگی تەمموزدا پلەی گەرما تا ٤٢،٦ پلەی سیلیزی بەرزبوویەوە.

بە گوێرەی روونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی، تەنها لە یەکەم شەپۆڵی گەرمای نێوان بەرواری ٢٤ـی حوزەیران تا ٧ـی تەمموزدا ٥٦٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×