ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو لەناوچەی بوکەمالی سەر سنوری سوریا – عێراق، 18 چەکداری میلیشیا شیعەکانی سەر بەئێرانیان کوشتوە.
ئاوێنه: ڕوانگەی سووری وتووشیەتی فڕۆکە جەنگییەکان چەند هێرشێکی ئاسمانییان ئەنجامداوە و لە ئاکامدا 18 کەس گیانیان لەدەستدا کە تا ئێستا رەگەزنامەکانیان نادریارە.
لەلایەکی ترەوە ئاژانسی ئەسیۆشیتد پرێس رایگەیاند “هێرشەکە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی کردووەتە ئامانج.
هاوکات کەمێک بەر لە ئێستا سووپای ئیسرائیل رایگەیاند کە لە سووریاوە چەند مووشەکێکی ئاراستەی وڵاتەکەیان کراوە و و ئەوانیش بەرپرچیان داوەتەوە.
ئیسرائیل، سوپای قودس لە دەوروبەری دیمەشق بە سەرپەرشتیکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کارە تۆمەتبار دەکات و رایەدەگەیەنێت سوپای سوریا بەرپرسیارێتییەکەی دەکەوێتە ئەستۆ.
هەروەها هۆشداریش دەداتە رژێمی بەشار ئەسەد بەوەی کە ڕێگای بە ئێران و میلیشایکان داوە لە خاکی سوریاوە ئەو کارانە ئەنجام دەدەن و رایدەگەیەنێت باجی ئەو کارە بە قورسی دەدەن.