2019-09-09   567     
فڕۆكه‌وانه‌كانی هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا (British Airways)، بڕیاریاندا بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ مان بگرن.
ئاوێنه: فرۆکەوانەکانی هێڵی ئاسمانی بەریتانیا بەهۆی رێکنەکەوتنیان لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا له‌سه‌ر زیادكردنی مووچه‌كانیان، بڕیاریاندا ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مانبگرن کە ئەمە له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆر له گه‌شته ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه، هۆشداری و داواكاری بۆ هه‌زاران گه‌شتیار ده‌نرێردرێت كه نه‌چن بۆ فڕۆكه‌خانه.
شایەنی باسە هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، ئاماده‌یه جارێكی تر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فڕۆكه‌وانه‌كان كه باڵپای سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فڕۆكه‌وانانی ئینگلیزه جارێكی تر كۆبێته‌وه. راگه‌یاندنه‌كانی به‌ریتانیا ئاماژه‌یان به‌وه داوه، زیانی رۆژانه‌ی مانگرتنی فڕۆكه‌وانه‌كان به هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا نزیكه‌ی ٤٠ ملیۆن پاوه‌نە.
هاوکات چوار هه‌زار فڕۆكه‌وان به‌شدارییان له مانگرتنه‌كه‌دا كردووه و پێشبینی ده‌كرێت به‌و هۆیه‌وه هه‌زار و 600 گه‌شت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كان له مانگی ته‌مووزدا زیادكردنی مووچه‌كانیان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 11،5 قبوڵنه‌كرد كه له سێ ساڵدا یه‌ك جار ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به‌ریتانیا بانگه‌وازی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا و فڕۆكه‌وانه‌كان كردبوو، هه‌رچی زووه رێكبكه‌ون.
سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو ''پێویسته سه‌ندیكاكان و هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا كۆببنه‌وه و ئه‌م كاره چاره‌سه‌ر بكه‌ن. خه‌ڵكی شتێكی له‌مه كه‌متری ناوێت. پێویسته پلانی گه‌شتی هیچ كه‌س تێكنه‌چێت و پشوویان لێ تێكنه‌درێت''.