ئەمریكا: تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دەكەین
  2019-09-09       1533       

ستیڤن منوچین، وەزیری حەزێنەری ئەمریكا، ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هێشتا تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دەكات بەهۆی كڕینی سیستمی ئێس400ی روسی.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ستیڤن منوچین، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا وەزارەتەكەی بیر لە سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دەكاتەوە، وتی"پرسەكە تاوتوێ دەكەین، هیچ شتێك لەبارەی ئەوە ناڵێم كە بڕیاری دیاریكراو درابێت. بەڵام لە بابەتەكە دەكۆڵینەوە."

وەزیری خەزێنەی ئەمریكا هیچ كەس و دامەزراوەیەكی توركیای دیارینەكرد كە ئەگەری كردنە ئامانجی سزاكانی هەبێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×