"دۆخی ناوچە دابرێنراوەكان بە قازانجی كورد دەگۆرێت"
  2019-01-23       1353       

بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، مەلا كەریم شكور رایدەگەیەنێت دۆخی ناوچە دابرێنراوەكان بە قازانجی كورد دەگۆرێت، ئاشكراشیدەكات لەئێستادا داعش لەناوچەكە مەترسی گەورەی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی كورد دروستكردوە.

ئاوێنە: مەلا كەریم شكور، بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی دۆخی ناوچە دابرێنراوەكان بە ئاوێنەی راگەیاند لە ئێستادا دۆخی كورد لەو ناوچانە زۆر خراپە، ئەو وتی "بە پێی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتوە لەدەورو بەرەی دوزخورماتو چەكدارانی داعش هاوڵاتیانی كورد دەرفێنن، رێگە نادەن كوردەكان خەریكی زەوی‌و زارەكانیان بن، رێگە بە خێزانە كوردەكان نادرێت مەروماڵاتەكانیان بۆ لەوەراندن ببەنە ناوچەكان".

ئاماژەبەوەش دەكات ئەوان چاوەروانی روداوو گۆرانكارین لەناوچەكە، پێشی وایە دۆخەكە بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوامی نابێت‌و گۆرانكاری رودەدات ‌و بە قازانجی كوردیش دەبێت، ئەو وتی "ئەو گروپەی بە ئاڵا سپیەكە ناسراوە هەر داعشن ئێستا سنوری خۆیان هەیە لەناوچەكە‌و بونەتە هۆی مەترسی گەورە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×