حەسەن نەسروڵا: هەرگیز دەستی ئیمام خامنەیی بەرنادەین
  2019-09-10       850       

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبولای لوبنانی  بەڵێنی پالپشتی بۆ ئێران دوپاتدەکاتەوە و دەڵێت "هەرگیز دەستی ئیمام خامنەیی بەرنادەین".

ئاوێنه‌: حه‌سه‌ن نەسروڵا، لە میانی وتارێکیدا  کە بەبۆنەی جەژنی عاشوراوە پێشکەشی کرد رایگه‌یاند "لە سەروبەندی جەنگێکی گەورەداین و سەربازگەکەمان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل گەمارۆدراوە که‌ ڕابەری سەربازگەکەمان ئیمام عەلی خامنەییە و ناوەندی سەربازگەکەمان کۆماری ئیسلامی ئێرانە". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "ئەوە سەربازگەی ئێران سه‌ربازگه‌ی ئێمه‌یه‌ و خامه‌نه‌یی رابەر و سەرکردەمانە، که‌ حوسەینی ئەم سەردەمەیە، یا دەبێت لایەنی حوسەین بگریت یان لایەنی یەزید، جەنگەکە نوێ بوەتەوە، شەرەکە سەرلەنوێ دەستی پێکردوەتەوە"  

ئەمینداری گشتی حزبولای لوبنانی لەو وتارەیدا کە لە بەیروت پێشکەشی کرد، داوای لە ئامادەبوانی عاشورا کرد بەیعەت  بە ئیمام "حوسەین" بدەن و بە ناتانیاهۆ و زایۆنیەکان بڵێن" نە برسێتی، نە قات و قڕی، نە تینوێتی نایان ترسێنێت و لە باوەڕ و لێبراویان کەمناکاتەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×