28 زیاره‌تكار لەمەزارگەی ئیمام حسێن گیانیانلەدەستدا
  2019-09-10       522       
دیمه‌نێك له‌روداوه‌كه‌، فۆتۆ: شه‌فه‌ق نیوز

بەهۆی‌ داڕوخانی‌ بەشێک لەمەزراگەی‌ ئیمام حسێن لەکەربەلا، 28 کەس گیانیانلەدەستداو دەیانی‌ دیکەش برینداربون.

ئاوێنه‌: حەیدەر حسێنی، بەرپرسی دەزگای ڕاگەیاندنی مەزارگەی‌ ئیمام حسێن لەشاری کەربەلا، به‌سایتی‌ ناس کوردی ڕاگەیاندووه‌، “بەهۆی زۆری ژمارەی زیارەتکەرانەوە کە زیاتر لە 90 هەزار کەس بون لەكاتی‌ ڕێوڕەسەمەکانی یادی عاشورا، لەنزیک دەرگای ڕەجا کە دەکەویتە ناو مەزارەگەی ئیمام حسێن، بەشێک لەمەزارگەکە هەرەسی هێناوەو داڕماوە بەسەر زیارەتکاراندا”.

ناوبراو ده‌ڵێت، “تائیستا 28 کەس لەزیارەتکاران گیانیانلەدەستداوەو زیاتر لە 80 کەسیش برینداربون‌و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×