جۆن كیری داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كات، كاتێك پرسیاریان له جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌مریكا، كرد چی ده‌ڵێی ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌رۆك تره‌مپ له‌به‌رده‌متدا بوایه؟ ئه‌ویش به‌بێ دودڵی وتی: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی".
ئاوێنە، لوقمان غەفور: ئه‌م وه‌ڵامه‌ی جۆن كیری پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2004 له‌میانی پرسیارێكدا بو له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی كۆڕبه‌ندی جیهانی دافۆس كه رۆژی 22ی جێنیوه‌ری له سویسرا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
سه‌ره‌تا، ئاماده‌بوان كه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌وره پیاوانی بازرگانی و سه‌ركرده ئه‌كادیمی و حكومییه‌كان بون، گاڵته‌یان به‌قسه‌كه‌ی كیری هات، به‌ڵام دواتر هه‌مو چه‌پله‌یان بۆ لێدا.
كیری وتی"ده‌بو سه‌رۆك تره‌مپ ئاماده‌گی هه‌بوایه له كۆڕبه‌نده‌كه‌و وتارێكی تایبه‌تی هه‌بوایه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌تداونی حكومه‌ته‌وه كه بوه درێژترین شه‌تداون له‌مێژوی ئه‌مریكا، پاشه‌كشێی له‌هاتنه‌كه‌ی كرد، ئه‌مه رێك پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی خۆیه‌تی كه ده‌ڵێت (ئه‌مریكا یه‌كه‌مینه)".
هه‌روه‌ها وتیشی"هیچ شتێك به جددی وه‌رناگرێت، پێموانییه تره‌مپ توانای گفتوگۆ و تێگه‌یشتنێكی قوڵی هه‌بێت".
تا ئه‌مساته كۆشكی سپی هیچ وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌م ره‌خنانه‌ی كیری نه‌بوه، به‌ڵام تره‌مپ به‌توندی ره‌خنه له‌میدیای وڵاته‌كه‌ی گرتوه و ده‌ڵێت"به‌داخه‌وه لێم تێناگه‌ن و له رێباز و تێڕوانینم بۆ داڤوس نازانن".
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NBC News