پۆلیس: دو تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڕەشەی كوشتنیان لەهاوڵاتییەك كردبو
  2019-09-10       493       
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دو تۆمەتباریان دەستگیركردووه‌ كە هەڕەشەی كوشتن‌و سوتاندنی ماركێتێكیان لەهاوڵاتییەك كردبو.

ئاوێنه‌: پۆلیسی‌ سلێمانی‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، "هاوڵاتی (ن، خ، م) سكاڵای لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆماركرد كە دو تۆمەتبار هەڕەشەی كوشتن‌و سوتاندنی ماركێتەكەیان لێكردووە ئەگەر پارەیان وەك سەرانە پێنەدات، دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو توانرا لەماوەی دو كاتژمێردا هەردو تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن."

راشیگه‌یاندووه‌، "لەئێستادا هەردو تۆمەتبار (ك ،ف ، ق لەدایكبوی 1981 و ر ، ل ، ح لەدایكبوی 1997 ) بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×