نێچیرڤان بارزانی‌: ئاماده‌ین پێشوازی‌ له‌بریندارانی‌ روداوه‌كه‌ی‌ كه‌ربه‌لا بكه‌ین
  2019-09-10       1116       
نێچیرڤان بارزانی‌

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئاماده‌یی هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ پێشوازیكردن له‌بریندارانی‌ روداوه‌كه‌ی‌ كه‌ربه‌لا ده‌رده‌بڕێت.

ئاوێنه‌: نێچیرڤان بارزانی‌ له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه‌، "پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی‌ قوڵی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ كه‌سوكاری‌ قو‌ربانییانی‌ ڕوداوه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ئه‌نجامی‌ قه‌ره‌باڵغی‌‌و به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتنی‌ به‌شدارانی‌ ڕێوڕه‌سمێكی‌ ئایینیی‌ شیعه‌، زیاتر له‌ (30) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو به‌ده‌یانی‌ دیكه‌ش بریندار بون."

راشیگه‌یاندووه‌، "له‌دڵه‌وه‌ هاوخه‌م‌و هاوسۆزیانین‌و خوای‌ مه‌زن دڵنه‌واییان بداته‌وه‌، هیوای‌ به‌هه‌شت بۆ قوربانییان‌و زوچاكبونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین. هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ هه‌مو هاوكارییه‌كی‌ پزیشكیی‌و پێشوازی‌ له‌برینداران ئاماده‌یه‌."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×