"سەزای تەمەللی بەهیچ شێوەیەک نه‌یوتووه‌ هاتوم لەگەڵ پێشەوای گەلی کورد بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەم"
  2019-09-10       2610       

نوێنەری پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان -هەدەپە- لەهەرێمی‌ كوردستان، ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ سەزای تەمەللی دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانی وتبێتی‌، "هاتوم لەگەڵ پێشەوای گەلی کورد بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەم".

ئاوێنه‌: 7ی ئه‌م مانگه‌ شاندێکی‌ باڵای هەدەپە بەسەرۆکایەتی‌ سەزای تەمەللی، هاوسەرۆكی پارتەکەو بەیاوەری جێگری هاوسەرۆك‌و ژمارەیەك لەپەرلەمانتارانی ئەو پارتە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد.

یەکەم کۆبونەوەی‌ شاندەکە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی‌ پارتی دیموکراتی کوردستان بو، لەکاتی ڕوماڵی کۆبونەوەکەدا، کەناڵی ڕوداو وێنەیەکی پێشوازی بارزانی لەتەمەللی لەلاپەڕی فەیسبوکی خۆی بڵاوکردەوە کە لەسەری نوسرابو، "سەزای تەمەللی: هاتوم لەگەڵ پێشەوای گەلی کورد بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەم."

له‌باری‌ ڕاستی‌ ئه‌و وته‌ی‌ تەمەللی، عابد ئیکە، نوێنەری هەدەپە لەهەرێم کە خۆی لەسەرجەم کۆبونەوەکانی‌ شاندی هەدەپە ئامادەبووه‌ بەسایتی‌ ناس کوردی وتووه‌، “بەهیچ شێوەیەک سەزای تەمەللی وەها قسەیەکی نەکردووە، بەڵکو لەدوای هەمو کۆبونەوەکان وتویەتی بارزانی بینیوە وەک یەکێک لەسەرکردەکانی‌ کورد، وەک هەمو سەرکردەی حزبەکانی‌ تر.”

عابد ئیکە راشیگه‌یاندووه‌، “ئەو کەناڵە بەدەستی‌ ئەنقەست ئەو کارەی‌ کردووەو لەماوەی‌ ڕابردوشدا چەندینجار کاری هاوشێوەی‌ کردووە.”

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×