پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەناحیەی سەنگەسەر-ی سەربە قەزای پشدە(قەڵادزێ)، لەروداوێكی
هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەست داوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین
لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای
پشدەر (قەڵادزێ) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب/نیسان) و تراکتۆرێکی جۆری (فوڕگسن) خۆیان
بەیەکدا کێشاو بەوهۆیەشەوە شۆفێری تراکتۆرەکە بەناوی (ع. ع. ع.) لەدایکبوی 1950
دانیشتوی ناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستدا.
وتوشیەتی"ناوبراو
باوکی 15 کوڕو کچەو پیشەی کاسب بوە."
هێمای بۆ ئەوەش
كردوە كە دوای ڕوداوەکە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی
مەبەست، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیراوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو
كە دوای توێکاری بۆ تەرمەکە، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە
کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.