پۆلیسی سلێمانی 3 تۆمەتباری روداوەكەی شەقامی سالم دەستگیر دەكات
  2019-01-23       1090       

لەسەر دۆسیەی تەقەكردن لە د. بەختیار ئەمین پۆلیسی سلێمانی 3 تۆمەتباری روداوەكەی شەقامی سالم دەستگیر دەكات، لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی 3 تۆمەتباری راگەیاند كە تۆمەتبارن بە دۆسیەی تەقەكردن لە د. بەختیار ئەمین لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی، پۆلیس دەڵێت تۆمەتبارەكان بە بریاری دادوەر‌و بەپێی ماددەی 413 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون.


دەقی راگەیەنراوەكە

سێ‌ تۆمەتباری ڕوداوەكەی شەقامی سالم دەستگیركران

ئەو سێ‌ تۆمەتبارەی كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبوو لە دۆسیەی د.بەختیار ئەمین بارام ئەمڕۆ خۆیان ڕادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری كرد.
هەرسێ‌ تۆمەتبار 
(ك ، م ، أ ) لەدایكبووی 1988 .
(أ ، م ،م ) لەدایكبووی 1999 .
(ع ،م ، أ ) لەدایكبووی 1980 . بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 413 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە .
لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×