سیروان كوێخا نەجم ئازاد كرا
  2019-09-11       954       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سیروان کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە بڕیاری دادوەر ئازادکرا.


ئاوێنە: شێرکۆ خالید، پارێزەری سیروان کوێخا نەجم لە لێدوانێکدا بە "زەمەن"ی رایگەیاند، لەلایەن دادوەرەوە بڕیاردراوە سیروانی کوێخا نەجم بە کەفالەت ئازاد بکرێت.


سەبارەت بەو مادەیەى کە سیروانى کوێخا نەجمى پێ دەستگیر کرابو، پارێزەرەکەى رایگەیاند: مادەکە تایبەت بوە بە ڕفاندن، بێئەوەى وردەکارى دۆسییەکە ئاشکرا بکات.


دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، رۆژی 25-8-2019 بە ماددەی 421/31 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سیروانی کوێخا نەجم دەرکردبو، ئەوەش لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتیی چالاکییەکانی دژەتیرۆر.


پێشتریش ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، لەبارەی دەستگیرکردنی سیروان کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردبوەوە و رایگەیاندبو: تۆمەتباره به كێشەیەک كه دەتوانێت وەك هەر هاوڵاتییەکی دیکەی ئەم هەرێمە بچێته بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە و بەرگری له خۆی بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×