پێنجوێن؛ چوار هەزار درەخت دەبڕدرێنەوە
  2019-09-11       377       

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری پێنجوێن نزیکەی چوار هەزار درەختی  سروشتی دەبڕدرێنەوە و ئاگریان تێبەردەدرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، دوای گەیشتنی هەواڵێك کە گوایە لە سنوری گوندەکانی (بناوە سوتە و سەرنەوان)، سێ هاوڵاتی ژمارەیەکی زۆر لە درەختی سروشتیان بڕیوەتەوەو ئاگریان تێبەرداوە، دەستبەجێ مەفرەزەیەک لە بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوەو دەست بگرن بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە درەختی بڕاوەدا کە مەزەندە دەکرێت بە چوار هەزار درەختی سروشتی.

ئاماژەی بەوەشداوە كە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەكە ڕێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×