عێراق ٨ رێککەوتنی ئابوری لەگەڵ چین واژۆ دەکات
  2019-09-11       929       

سەرچاوەیەك رایگەیاند، ''لە پەراوێزی سەردانەكەی عادل عەبدولمەھدی بۆ پەكین،لە پلاندایە  8 رێككەوتنی گەورە لەگەڵ چین واژۆ بکات''.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرایكرد، كۆتایی ئەم مانگە عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێك روو لە پەكین دەكات و بەنیازە 8 رێككەوتنی گەورە لەگەڵ پەكین ببەستێت  كە پەیوەندیان بە پڕۆژەكانی ژێرخانەوە هەیە.

ئەنجامدانی ئەم رێككەوتنەش ھاوكاتە لەگەڵ خواستی چین بۆ كاركردن لە سەرجەم بوارە ئابوورییە جیاجیاكانی عێراقدا بەتایبەتی بواری نەوت و گاز و ژێرخانی بنەڕەتی و بە گرنگترین رێككەوتنی ھاوبەشی نێودەوڵەتی دادەنرێت.

ساڵی رابردوو ئاڵوگۆڕی بازرگانی نیوان عێراق و چین گەیشتە 30 ملیار دۆلار و ساڵانە بە ڕێژەی سەدا 10 زیاد دەبێت و ئەم سەردانەی عادل عەبدولمەھدی بە دەستپێكی قۆناخێكی نوێی ئابووری و بازرگانی و وەبەرھێنان لە نێوان عێراق و چیندا دەژمێردرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×