''ئەمریكا بە عێراقی راگەیاندووە كە ئیسرائیل بەرپرسە لە بۆردومانكردنی حەشدی شەعبی''
  2019-09-11       554       
عەبدولخالق عەزاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمریكا بە عێراقی راگەیاندووە، ''ئیسرائیل بەرپرسە لەو بۆردومانانەی كە لە میانی چەند هەفتەی رابردوودا كرانە سەر كۆگا و بارەگاكانی حەشدی شەعبی''.

ئاوێنه‌: عەبدولخالق عەزاوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند ''كاری لیژنەكانی لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری ئەو زنجیرە تەقینەوانەی كە بەم دواییانە لە چەند كۆگا و بارەگایەكی حەشدی شەعبی روویاندابوو، كۆتایی هاتووە''.

ئەندامی لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، عەبدولخالق عەززاوی ئاماژەی بەوەكردووە بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە كە ئەو هێرشانە لە لایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدراون، ژمارەی ئەو  هێرشانەی کە ئەنجامدراون ١٢ هێرش بووە.

عەزاوی راشیگەیاند ''لایەنی ئەمریكی كە بەرپرسە لە پاراستن و چاودێرێكردنی ئاسمانی عێراق، بە عێراقی راگەیاندووە ئەو هێرشانە لە لایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون''.

ناوبراو راشیگەیاندووە ''ژمارەیەك لەو هێرشانە راگەیەندراون، بەڵام بەشی دیكەی باس نەكراوە''.

جێگای ئاماژەیە هیچ زانیاری و روونكردنەوەیەك لەوبارەوە لە لایەن كاربەدەستانی عێراق، ئەمریكا و ئیسرائیلەوە بڵاونەكراوەتەوە.

 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×