وەزیری دەرەوەی عێراق: له‌گه‌ڵ کاربەدەستانی تورکیا په‌یوەندیمان هەیە لەبارەی ئامادەبونی سوپای تورکیا لە عێراق
  2019-09-11       1182       
وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لە په‌یوەندی بەردەوامی بەغدا و ئه‌نقه‌ره‌ کرد لەبارەی ئامادەبوونی سوپای تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی دا و جەختی له‌وه‌ کردوه‌ ''لەمەترسی پارتی کڕێکارانی کوردستان تێده‌گه‌ن''.

ئاوێنه‌: محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عیراق لەباره‌ی هه‌بوونی هێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی عێراقدا رایگه‌یاند ''لە ڕاستیدا ئیمە لەم بوارەدا لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە ، بەرگری و هه‌واڵگری بە شێوەی بەردەوام  له‌گه‌ڵ کاربەدەستانی تورکیا په‌یوەندیمان هەیە و ئاگادارین لە هەستیاری ناوچەكه‌  لە مەترسی ڕێکخراوەی پەکەکە و هەڵوێستەکانیان تێدەگەین''.

ئەمە لە كاتێكدایه‌ حەکیم دوینێش لە کۆبوونەوەی  ١٥٢هەمین خولی ئاسایی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەب لە ئاستی وەزیران کەبە سەرۆکایەتی عێراق بەڕێوەچووە، جەختیکردبوو وڵاتەکەی نەیاری  ده‌ستوه‌ردانی سەربازی تورکیایە لە خاکی عێراقدا و هەوڵئەده‌ن  کۆتایی به‌م بابه‌ته‌ بهێنن و ئاماده‌شن هاوکاری ئه‌منی لەگەڵ تورکیا بكه‌ین  ڕێککەوتنی دوو وڵاتی لەگەڵ واژۆ بكه‌ین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×