قوباد تاڵەبانی بە سەردانێک گەیشتە لوبنان
  2019-09-11       1260       
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەیروتە و لە زانکۆی ئەمریکی ئەو شارە وتارێک پێشکەش دەکات و چەند کۆبونەوەیه‌کیش ئەنجام دەدات.

ئاوێنه‌: سەمیر ھەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە مەبەستی بەشداری کردن لە دیداری زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت، ئەمڕۆ 9-11-2019، قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنانی کردووە".

سەمیر هەورامی باسی بەرنامەی کاریی قوباد تاڵەبانی لە لوبنان کرد و وتی: "بڕیارە لەو دیدارەدا سەبارەت بە تەحەدداکانی بەردەم ھەرێمی کوردستان و عێراق لەڕووی ئەمنی و ئابورییەوە و گۆڕانکاری ناوچەکە بە گشتی وتارێک پێشکەش بکات".

سەمیر هەورامی ئاشکرای دەکات ''ھەر لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ لوبنان، قوباد تاڵەبانی چەند کۆبوونەوەیه‌ک ئەنجام دەدات''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×