د. بەختیار ئەمین كوردستانی جێهێشت
  2019-01-23       5171       

د. بەختیار ئەمین، كوردستانی بەجێهێشت، لە تۆمارێكی دەنگیشدا ئاشكرای دەكات هەرەشە لەسەر ژیانی بوە، هەر ئەمرۆش پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد سێ‌ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لەو دكتۆرە دەستگیركراون‌و بە بریاری دادوەر راگیراون.

ئاوێنە: د. بەختیار ئەمین بارام، پسپۆری ئێسك‌و شكاوی لەتۆمارێكی دەنگیدا كە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتی بڵاویكردوەتەوە دەڵێت "برایان‌و خوشكان من دكتۆر بەختیار ئەمین بارامم، دوێنێ‌ 22 ی مانگ هەرەشەیەكی جدی لەسەر ژیانم بو لەلایەن تاوانبارانەوە كە لێیان دام لەبەرئەوە كوردستانم بەجێهێشتوە".


راشیدەگەیەنێت كوردستانی بۆ كاتێكی زۆر كورت جێهێشتوە‌و بە مەبەستی شكات كردن گەراوەتەوە بۆ ئەوروپا، هەرئەمرۆش پۆلیسی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات ئەو كەسانەی دەستگیركراون تۆمەتبارن بە دۆسیەی تەقەكردن لە د. بەختیار ئەمین، دەشڵێت " تۆمەتبارەكان بە بریاری دادوەر‌و بەپێی ماددەی 413 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×